دواین هەواڵ

جیهان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

ئەمریکا بڕیارێک سەبارەت بە سزاکانی سوریا دەدات

هەرێم نیوز

ڕۆژنامەیەکی ئەمەریکی بڵاویکردەوە، ئیدارەی جۆ بایدن ڕەتیکردوتەوە سزاکانی سەر سوریا هەڵگیرێت بەڵکو تەنها ئاسانکاری دەکات بۆ گەیاندنی هاوکاری مرۆیی.

 بەپێی ڕاپۆرتێکی وۆڵ ستریت جۆرناڵ کە تێیدا بڵاوکراوەتەوە ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بەنیازە ئەو سنووردارکردنەی کە بەسەر یارمەتییە مرۆییەکان بۆ سوریا سەپێنراوە کەم بکاتەوە ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ خێرا گەیاندنی پێداویستییە سەرەتاییەکان بەبێ هەڵگرتنی ئەو سزایانەی کە پێشتر بەسەر حکومەتی سوریا سەپێنرابوون.

ئەم هەنگاوە لەلایەن ئیدارەی ئەمریکاوە پەسەند کراوە، دەسەڵات دەدات بە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بۆ ئاسانکاری گرووپە فریاگوزارییەکان و ئەو کۆمپانیایانە کە پێداویستییە سەرەتاییەکانی وەک ئاو و کارەبا و پێداویستییە مرۆییەکانی دیکە دابین دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتى ڕۆژنامەکە، کۆشکی سپی جەختیکردوتەوە، لەوەی هیچ سزایەک لەسەر سوریا هەڵناگیرێت تا دڵنیا نەبنەوە لە ڕێباز و سیاسەتی ئیدارەی نوێ سوریا.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەسعەد شیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا، داوای کردوە کە سزاکانی سەر سوریا هەڵبگیرێت.

لە ساڵی 2016ـەوە گرووپی تەحریرولشام و ئەحمەد شەرع، بەرپرسی ئیدارەی نوێی سووریا لە لیستی تیرۆری ئەمریکا و بەشێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا دان.








Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP