هەرێم نیوز
پاش کۆتایی هاتنی ئاگربەستی 60 ڕۆژە تەرمی حەسەن نەسروڵڵا بەخاک دەسپێردرێت.
سەرۆکی کۆمیتەی هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی حزبوڵڵای لوبنان وادەی به خاکسپاردنی سەید حەسەن نەسروڵڵای ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا حزبوڵڵا له جاران بەهێزترەو ئامادەی هەموو رووبەرووبونەوەیەکین.
لەبارەی کاتی بەخاکسپاردنی حەسەن نەسروڵڵا ڕوونیکردەوە، پاش کۆتایی هاتنی ئاگربەستی 60 ڕۆژە تەرمی حەسەن نەسروڵڵا لە مەراسیمێکی فراوان و شایستەدا لە باشووری بەیروت بەخاک دەسپێردرێت.