دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: ئەحمەد شەرع رەتیكردەوە تەوقەم لەگەڵ بكات منیش بێبەشمكرد لە خەندە جوانەكەم

هەرێم نیوز

ئانالینا بایربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگه‌یاند، ئه‌و رەتیكردەوە تەوقەی لەگەڵ بكات (ئه‌حمه‌د شه‌رع) "منیش بێبەشمكرد لە خەندە جوانەكەم".

ئەنالینا بیریۆك، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، لە لاپەڕەكەی لە سەكۆی (ئێكس) وێنەیەكی خۆی و ئەحمەد شەرع، سەرۆكی ئیدارەی نوێی سوریا داناوە كە هیچ سیمایەكی گەرم و گوڕی میوانداری تیادا بەدیناكرێت، نوسیوتی:" رەتیكردەوە دەستبخاتە ناو دەستم (تەوقەم لەگەڵ بكات)، منیش لەبەرامبەردا رەتمكردەوە خەندە جوانەكەمی بۆ بكەم.

تەوقەنەكردنی بەرپرسانی پرۆتۆكۆلی ئیدارەی نوێ سوریا لە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە فرۆكەخانەی دیمەشق و، دواتریش لەكۆشكی سەرۆكایەتی لەلایەن ئەحمەد شەرعەوە، كاردانەوەی میدیای زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بیربۆك لە یەكەم لێدوانیدا لەبارەی ئەو پرسە رایگەیاند: كاتێك گەیشتمە دیمەشق دیاربوو كە دیدارەكەم لەگەڵ بەرپرسانی نوێی سوریا تەوقەكردنی ئاسایی تیادانابێت، كە باوە لەم جۆرە دیدارە دیپلۆماسییانەدا، وتیشی: پێموایە بۆ هاوبەشەكەشم لە گفتوگۆكان روونبوو (وەزیری دەرەوەی فەرەنسا)، ئەویش دەستی درێژ نەكرد بۆ تەوقەكردن لەگەڵیان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP