هەرێم نیوز
کۆڵبەرنیوز بڵاوی کردەوە، کاسبکارێکی کوردی خەڵکی سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا، دەشڵێن، هێزە چەکدارەکانی ئێران به تەقەی ڕاستەوخۆ ئۆتۆمبێلی ئەو کاسبکارەیان کردووەتە ئامانج کە بووەتە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەی.
کۆڵبەر نیوز بڵاویکردەوە، ڕۆژی ڕابردوو کاسبکارێکی کورد بە ناوی عیرفان عیرفانی تەمەن ٣٨ ساڵی خەڵکی شاری سەقز لە ڕێگەی مهاباد و میاندواو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
ئاماژە بەوەشکراوە، هێزە چەکدارەکان به تەقەی ڕاستەوخۆ ئۆتۆمبێلی ئەو کاسبکارەیان کردووەتە ئامانج کە بووەتە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکە و له ئەنجامدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکه گیانی لەدەستداوە.
باسی لەوەش کردووە، ئەو هاوڵاتییە ڕۆژانە سەرقاڵی فرۆشتنی شووتی بووە.