دواین هەواڵ

عێراق‌

 4 رۆژ پێش ئێستا

نوری مالیکی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی ڕەت دەکاتەوە

هەرێم نیوز

 سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایدەگەیەنێت، دەستوەردان ناکەن لە کاروباری ناوخۆیی سووریا و بەهیچ شێوەیەک رازی نابن هیچ لایەنێک قسە لەسەر هێزەکانی حەشدی شەعبی بکات.

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا، وەڵامی ژمارەیەک پرسیاری لەبارەی دۆخی ئێستەی عێراق، پێشهاتەکانی سووریا، شەڕی غەززە، هەڵبژاردنی داهاتوو و چەندان پرسی دیکەی دایەوە. 

نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، رایدەگەیەنێت، "ئەوەی لە سووریا ڕووی دا جێگەی سەرسوڕمان نەبوو و پێشینەی هەبوو. لە دوای ڕووخانی ئەسەد، ئیسرائیل لەنێو خاکی سووریادا پێشڕەوی کردووە و لە دیمەشق نزیک بووەتەوە و لوبنانیش گەمارۆ دەدرێت."

سەبارەت بە هەڵوێستیان لەبارەی سووریاوە، نوری مالیکی جەختیکردەوە، هاوکار نابن بۆ دابەشکردنی سووریا و بەهیچ شێوەیەک دەستوەردان ناکەن لە کاروباری ناوخۆیی ئەو وڵاتەدا.

لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ئاماژەی بەوەشکرد، یەکڕیزیی نیشتمانی و بەعەقڵانی کارکردنی هێزە سیاسییەکان، بەربەستێکی گەورە دەبن، بۆ پاراستنی پرۆسەی سیاسی.

ئاماژەی بەوەشدا "دەستوەردان لە کاروباری نێوخۆیی سووریادا ناکەن و کار بۆ دابەشکردنیشی نادەن." "گەردەلوولی هەڕەشەی دوای ڕووخانی ئەسەد، بەشێکی وڵاتانی ناوچەکە دەگرێتەوە."

 مالیکی وتیشی: "قبووڵ ناکەین کەس باسی هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی بکات، بە تایبەتی کە دامەزراوەیەکی فەرمییە و پەیوەستن بە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراقەوە."

دەربارەی چەکی بێمۆڵەتیش، مالیکی ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە شێوازێک بدۆزرێتەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک بە دەستی دەوڵەتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP