هەرێم نیوز
جێگری پێشووی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێڕاق رایگەیاند، "عێراق بڕیاری تێوەگلان یاخود دوورەپەرێز بوونی لە جەنگ بەدەست خۆی نییە."
به‌شیر حه‌داد، جێگری پێشووی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێڕاق بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی راگەیاندووە، "عێراق هیچ سیاده‌یه‌كی له‌سه‌ر ئاسمان و زه‌وی خۆی نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بڕیاری تێوه‌گلاندن و نه‌گلاندنی عێراق له شه‌ڕی ئێستای ناوچه‌كه به‌ده‌ست حكومه‌تی عێڕاقه‌وه نییه."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "باشتره عێراق لەبری دانوستان كردن لەگەڵ گروپه چه‌كدارەکان بۆ تێوەنەگلاندنی لە جەنگ، دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران بكات و یه‌كلایی بكاته‌وه، چونكه ئه‌و گروپانه سه‌ر به ئێرانن و بڕیار له عێراق وه‌رناگرن."
باسی لەوەش کردووە، "عێراق به‌رگه‌ی هیچ شه‌ڕێك ناگرێت؛ و په‌یامه‌كه‌ی بارزانی له‌باره‌ی تێوه‌گلانی عێراق له شه‌ڕی ئێستای ناوچه‌كه له‌جێی خۆیه‌تی و عێراق و ناوچه‌كه بێ زیان نابن."