هەرێم نیوز
بەڕێوهبهری گشتی تهندروستی ههولێر ڕایگەیاند، ئەو بڕە پارەیەی لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان بە ناوی بەڵگەنامەی لەدایكبوون لە هاووڵاتیان وەردەگیرا، هەڵگیرا.
دکتۆر دلۆڤان محمد فاتح جلال، بهڕێوهبهری گشتی تهندروستی ههولێر لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئەو بڕە پارەیەی لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان بە ناوی بەڵگەنامەی لەدایكبوون (بەیان ولادە) لە هاووڵاتیان وەردەگیرا، هەڵگیرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە بەرامبەر پێدانی یەك بەڵگەنامە 20 بۆ 50 هەزار دینار وەرگیراوە و بەم دواییانە بۆمان دەركەوتووە، بڕێک پارە لە نەخۆشخانە تایبەتەكان لە هاوولاڵتییان وەردەگرێت، ئێمە دوای ئەوەی بە بابەتەكەمان زانی، راستەوخۆ بە نووسراوی فەرمی نەخۆشخانەكانمان ئاگادار كردەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، نەخۆشخانە تایبەتەكان لە بەرامبەر پێدانی بەڵگەنامەی لەدایكبوون، بڕەپارەیەكی جیاوازیان لە هاووڵاتیان وەرگرتووە كە لەنێوان 20 بۆ 50 هەزار دیناردایە، ئەوەش كارێكی نایاساییە و بڕیارمان دا رابگیرێت.
دلۆڤان محهمهد جەختی لەوەشکردەوە، هەر هاووڵاتییەك سكاڵا بكات پارەی لێ وەرگیراوە، بەدواداچوون دەكەین و رێكاری خۆمان دەگرینە بەر.