دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

پەروەردە بۆ دەوامی مامۆستایان بڕیارێك دەردەكات

هەرێم نیوز 

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی دەربارەی پێدانی “ڕۆژی ئۆف” بە مامۆستایان هۆشداری بە ناوەندەكانی خوێندن دەدات و دەڵێت: كارگێڕیی قوتابخانەكان بەرپرسیار دەبن.

بەگوێرەی نووسراوێكی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی، كە رۆژی 19ـی 11ی 2024 ئاراستەی سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی كردووە، هاتووە، “دەوامی رۆژانەی مامۆستایان (off)ـی تێدا نییە جگە لە ڕۆژانی شەممەی هەموو هەفتەیەك، بەپێچەوانەوە كارگێڕیی قوتابخانە و خوێندنگەكان بەرپرسیار دەبن”.

نووسراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی لەكاتێكدایە بەشێك لە قوتابخانەكان هاوشێوەی ساڵی رابردوو جگە لە ڕۆژانی شەممە، ڕۆژێك (off)یان بە مامۆستاكانیان داوە بەهۆی دواکەوتنی مووچە و ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP