دواین هەواڵ

عێراق‌

 پێش 2 هەفتە

ژمارەی دانیشتووان له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان گەیشتە سەرووی 45 ملیۆن کەس

هەرێم نیوز

 محەممەد شییاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی بەرایی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی بڵاوکردەوە.

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ئەمڕۆ دووشەممە، رایگەیاند بەپێی ئەنجامی سەرژمێریی گشتیی عێراق "ژمارەی دانیشتووانی عێراق گەیشتە 45 ملیۆن و 407 هەزار کەس."

سوودانی لە کۆنگرەکەدا لە بەغدا هەروەها رایگەیاند "زیاتر لە 70٪ـی دانیشتووان دانیشتووی شارەکان و زیاتر لە 28٪ـیشیان دانیشتووی گوندەکانن.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە گوێرەی ئەنجامی بەرایی سەرژمێریی دانیشتووان، ژمارەی کۆی گشتیی خێزانەکان لە عێراق، گەیشتووەتە 7 ملیۆن و 898 هەزار و 588 خێزان و تێکڕای قەبارەی خێزانەکان گەیشتووەتە 5.3 تاک.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕوونیشی کردەوە "ژمارەی ئەندامانی نێر لە وڵاتەکە گەیشتووەتە 22 ملیۆن و 784 هەزار و 62 کەس واتە لە سەدا 50.1. گوتیشی، ژمارەی ئەندامانی مێینە گەیشتووەتە 22 ملیۆن و 623 هەزار و 833 کەس واتا لە سەدا 49.8."

راشیگەیاند:  ژمارەی ماڵان، 8 ملیۆن و 37 هەزار و 221 ماڵ،   ژمارەی کۆی گشتیی خێزانەکان: 7 ملیۆن و 898 هەزار و 588 خێزان، تێکڕای قەبارەی خێزانەکان، 5.3 تاک، ڕێژەی دانیشتوانی ژێر تەمەنی کارکردن کەمتر لە 15 ساڵ، 36.1%،ڕێژەی دانیشتووانی تەمەنی کارکردن لە نێوان 15 بۆ 64 ساڵدا، 60.2%، ڕێژەی دانیشتوانی سەرووی تەمەنی کارکردنی 65 ساڵ و سەرووتر، 3.7%،ڕێژەی ئەو دانیشتووانەی کاردەکەن، 60%،ڕێژەی گەشەی دانیشتوانی عێراق، 2.3%،ژمارەی ماڵان، 8 ملیۆن و 37 هەزار و 221 ماڵ.

سەبارەتبە یەکەکانی نیشتەجێبوون رایگەیاند: 8 ملیۆن و 37 هەزار و 221 یەکەی نیشتەجێبوون لە عێراقدا هەیە کە 92.1٪یان خانوو و 6.6٪یشیان شوقەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP