دواین هەواڵ

عێراق‌

 23 کاتژمێر پێش ئێستا

سودانی: ڕووخاندنی دەسەڵات لە ئێران کاردانەوەی مەترسیداری دەبێت

هەرێم نیوز

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە عێراق، لە ئەیلولی ساڵی 2026 کۆتایی دێت و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا بۆ پەیوەندی ئەمنیی دوو قۆڵی دەگۆڕن، جەختیش دەکاتەوە کە هەر هەوڵێک بۆ ڕووخاندنی دەسەڵات لە ئێران کاردانەوەی مەترسیداری بۆ کۆی ناوچەکە دەبێت.

 نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق گوتی، محەممەد شیاع سوودانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بی بی سی ئینگلیزی ڕایگەیاندووە، عێراق پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ئێران و ئەمه‌ریکادا هەیە.

ئاماژەی بەوەشداوە، عێراق ئامادەبوو ڕووبەڕووی لێكه‌وته‌ی شەڕی ئەم دواییەی نێوان ئێران و ئیسرائیل ببێتەوە و ڕۆڵێکی دیپلۆماتی هه‌بووه‌ له‌ ڕه‌واندنه‌وه‌ی کاریگەرییەکانی شەڕەکە و گرنگی ڕاگرتنی و پەنابردنە بەر دیالۆگ.

سه‌رۆك وه‌زیران وتوشیەتی، پێشێلکردنی ئاسمانی عێراق لەلایەن ئیسرائیلەوە پێشێلکردنی سەروەری و په‌یماننامه‌ی نەتەوە یەکگرتووەکانە. باسی له‌وه‌ش كردووه‌، هەروەها سکاڵایەکی فەرمییان لە ئەنجوومەنی ئاسایش تۆمار کرد و ڕێکاری دیپلۆماتییمان گرتووه‌بەر.

محەممەد شیاع سوودانی جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌ركی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ئه‌یلوولی ساڵی داهاتوو له‌ عێراق ته‌واو ده‌بێت.

 لە 12 ڕۆژی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە حوزەیرانی ئەمساڵدا، عێراق خۆی لە بەشداریی جەنگەکە بەدوورگرت و ڕێگری لە گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانیش کرد بۆ پشتیووانی تاران هەنگاوبنێن، بەوەش عێراق نەبووە ئامانج لە جەنگەدا بەڵام زیانی ئابووری بەهۆی ڕاگیرانی گەشتە ئاسمانییەکان بەرکەوت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP