دواین هەواڵ

عێراق‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

کازمی: ئامانجی واشنتۆن ئەوەیە حەشد دووچاری قەیران و كێشەی ناوخۆیی بكات

هەرێم نیوز
راوێژكارێكی حكومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت: ئەمریكا لەبارەی حەشدی شەعبیەوە فشار لە حكومەت دەكات، واشنتۆن دان بە حەشدی شەعەبیدا نانێت وەك بەشێك لە سیستمی ئەمنیی عێراق، بەڵكو وەك چەتری كۆكەرەوەی گروپە لایەنگرو پاڵپشتیكراراوەكان لەلایەن ئێرانەوە تەماشایان دەكات.

ئەو بەرپرسە حكومەتی عێراق، كە قسەی بۆ رۆژنامەی "العربي الجدید" كردووە، لەبارەی راگرتنی مووچەكانیانەوە رایگەیاندووە: ئەگەری پێدانی پارەی ئەندامانی حەشد بەشێوەی كاش هەیە لەناو بارەگاكانیان، لەحاڵێكدا ئەگەر گواستنەوەی داتاكانیان بۆ كۆمپانیایەكی تری ناوخۆیی دواكەوت، جەختیشكردووە لەوەی، ئەم فشارانەی ئەمریكا تەنها سەرەتایە.

هاوكات، موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دواکەوتنی پێدانی مووچەی حەشدی شەعبی بەهۆی فشاری ئەمریکاوە بووە لەسەر بانکی رافیدەین و ئەو کۆمپانیایەى کە بەرپرسیارە لە دابەشکردنی مووچە بە شێوەیەکی مانگانە.

راگرتنەكەش دوای ئەوە هاتووە، كە هەڕەشە لە کۆمپانیاکە كرابوو ئەگەر مووچەكانیان خەرج بکات ئەوا سزای بەسەردا دەسەپێنرێت.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە ئامانجی واشنتۆن ئەوەیە حەشد دووچاری قەیران و كێشەی ناوخۆیی بكات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP