هەرێم نیوز
سەرۆک کۆماری عێراق ڕایدهگهیهنێت، "بۆ چارەکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا دەبێت یاسای نەوت و غاز دەربکرێت"، دهشڵێت:"ڕۆژانە پەیوەندیی لەنێوان ههردولادا ههیه".
د. لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی مۆندۆی ئیسپانی ڕایگهیاندوه، "سەبارەت بەناکۆکی و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، ڕۆژانە پەیوەندیی لەنێوانیاندا ههیه بۆ تاووتوێکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان، بۆ چارەسهرکردنی ئەو کێشانەش، دەبێت یاسای نەوت و غاز دەربکرێت".
سهرۆك كۆمار ئاماژهى بهوهداوه، عێراق هەر جۆرە پێشێلکارییەکی ئاسمانی وڵاتەکەی لەشەڕی 12 ڕۆژەی نێوان ئیسرائیلو ئێران ڕەتدەکاتەوە، دهشڵێت:"دەبوو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بەسەرۆکایەتی ئەمریکا لەو ماوەیەدا ئاسمانی عێراق بپارێزێت".
جەختیشدهكاتهوه، "ئێمە ئیدانەی پێشێلکردنی ئاسمانی عێراق لەکاتی شەڕی نێوان هەردولا دەکەین، ئێمە داوای کڕینی سیستەمی بەرگریی بۆ پاراستنی ئاسمانی خۆمان دەکەین، بهڵام دەبوو هێزەکانی هاوپەیمانان پارێزگارییان لەئاسمانی عێراق بکردایە".
سەرۆک کۆماری عێراق لەدرێژەی چاوپێکەوتنەکەیدا وتویهتى، "بوونی هێزەکانی هاوپەیمانان لەسەر بنەمای ڕێککەوتنەکانی نێوان واشنتۆنو حکومەتی عێراقە، هەروەها چارەنوسی بەردەوامبونیان یان ڕۆیشتنیان، پەیوەستە بەدانوستانەکانی نێوان حکومەتو ئەمریکاوه".