هەرێم نیوز
وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی پلاندانان دەستپێکردنی قۆناغی سێیەم و کۆتایی سەرژمێری دانیشتوانی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تێیدا هاتووە، “زیا عەواد کازم، سەرۆکی دەستەی ئامار و سیستەمی زانیاری جوگرافی، دەستپێکردنی قۆناغی سێیەمی سەرژمێری گشتی دانیشتوانی ڕاگەیاند، کە تا رۆژی 10ی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت ”.
ئاماژەی بەوەشکرد، "تیمە مەیدانییەکان سەردانی سەرجەم ئەو خێزانانە دەکەن کە لە قۆناغی پێشوودا ژماردەرەکان نەیانتوانی سەردانیان بکەن"
وتیشی، "قۆناغی سێیەم تایبەت دەبێت بە وەرگرتنی زانیاری لەبارەی ژیانی دانیشتوان، لە بوارەکانی تەندروستی، نیشتەجێبوون، پەروەردە، خزمەتگوزاری، کار، و ئەم داتایانە گرنگییەکی زۆریان هەیە بۆ گەشەپێدان و باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزارییەکان و ئاراستەکردنی ڕێگاکانی خزمەتگوزاری و پڕۆژەکانی گەشەپێدان لەسەر ئاستی پارێزگا و، قەزا، ناحیەو گوند".
ئەوەش هاتوو، "لەم قۆناغەدا تیمە مەیدانییەکان سەردانی هەموو خێزانەکان دەکەن، بەو خێزانانەشەوە کە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا پەیوەندییان پێوە نەکراوە، بۆ تەواوکردنی سەرجەم داتاکان".