هەرێم نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ڕایگەیاند، “چەكی 158 ملیارد ینارەی شایستە داراییەكانی گەنمی جووتیارانمان بەدەست گەیشتووە و رەوانەی بانكەكانمان كردووە”.
ئەمڕۆ یەکشەممە 17-11-2024، نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: “چەكی ئەو 158 ملیاردینارەی شایستە داراییەكانی گەنمی جووتیاران كە بڕیاری خەرجكردنی درابوو گەیشتووەتە دەستمان، رەوانەی بانكەكانمان كردووە”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “بەهۆی ئەوەی رێككارەكانی كاتی پێویستە، دابەشكردنی شایستە داراییەكان دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو و پڕۆسەی سەرژمێریی گشتییەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو: “بە دابەشكردنی ئەم بڕە پارەیە، زیاتر لە 130 ملیار دیناری دیكەی شایستەی دارایی ئەمساڵی گەنمی جووتیاران لای وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەمێنێتەوەو لە داهاتوویەکی نزیكدا بڕیاری خەرجكردنی ئەو بڕەش بدرێت”.