دواین هەواڵ

ئابوری‌

 6 رۆژ پێش ئێستا

وەزارەتی کارەبا؛ بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا سوود لە وزەی خۆر دەبینین

هەرێم نیوز

به‌ڕێوه‌به‌ری بەشی وزە نوێبووەکان لە وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتەکە سێ گرێبەستی واژۆ کردووە بۆ مەبەستی دامەزراندنی سێ وێستگەی وزەی خۆر، کە کۆی قەبارەی بەرهەمهێنانیان 350 مێگاواتە.

ڕەوا محەمەد پێنجوێنی، بەڕێوەبەری وزە نوێبوەکان لە وەزارەتی کارەبا و ئەندامی شاندی هەرێمی کوردستان لە پانێلی "ئایندەی وزە لە عێراق و هەرێمی کوردستان" لەكۆنفرانسی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ گۆڕانی ئاوهەوا لە باكوی پایتەختی ئازەربايجان ڕایگەیاند، "هەوڵی کارکردن بە وزەی نوێ لە هەرێمی کوردستان دەدەین و چەند کارێک بۆ ئەو ئامانجە گرنگە، بەتایبەتی سودوەرگرتن لە وزەی خۆر گیراوەتەبەر و بە پێی کەشوهەوای هەرێم سەرچاوەیەکی جێگرەوەیە".

ئاماژەی بەوەشكرد، "سێ گرێبەست بۆ دانانی وزەی خۆر، بە توانایی بەرهەمهێنانی 350 مێگاوات کارەبا لە هەرێمی کوردستان کراون، هەروەها لە داهاتودا وزە لە پلانی گواستنەوەی گشتیش سودی لێ وەردەگیرێت، ئەو هەوڵەش پێویستی بەپلانێکی تۆکمەی هەنگاو بەهەنگاو هەیە".

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی كارەبا باسی لەوەشكرد، "لە پلانی کورتخایەندا دەتوانرێت 1000 مێگاوات کارەبا بە وزە نوێبوەکانی وەک خۆر و ئاو و با زیاد بکرێت، هەروەها لە پلانی درێژخایەندا دەتواندرێت 3000 مێگاوات کارەبا زیاد دەکرێت".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP