دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 08/11/2024

ژنت هێناوە یاخود مێردت کردووە چ کێشەیەکی هەیە !

چاپوك سەید عومەر
هاوژین لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا و بەتایبەت لە سوید بە مانای پێکەوە ژیانی بێ مارەبڕی دێ . نازانم بۆ کورد بەو وشەی گرتیە بیگۆڕی . بە ڕوسی بە ژنەکەم یا مێردەکەم دەڵێن مەیا ژنا یا مۆی موش، بە سویدی دەڵێن مین فرو یان مین مان، بە ئینگلیزیش هەروا و بە زۆربەی زمانی وڵاتان هەروایە و پێشیان نەنگی و عەیبە نیە .

من تێناگەم کورد بۆ داڵغەی لەو وشەدایە، کە بە هەزاران ساڵە بابوباپیرانمان وەک میللەتانی دی وایان وتووە، یا دەڵێن هاوسەر یان هاو شتی سەیرتر . وەرە ئەو هاو شتە سەیرانە وەربگێڕە سەر زمانی تر بزانە هیچ مانایەکی دەدات . تۆ بڵێ ژنەکەم یا مێردەکەم ئەوەندە نەنگی و عەیبەبێ و کوردیش ئەوەندە لە میللەتان پێشکەوتوو تر بووبێت، پێش میللەتان ئەو زاراوەیە بگۆڕێ .

وا جاری دووەمە لەسەر ئەو بابەتە بنووسم. باشە ماقوڵە لە جیاتی بڵێی ژنت هێنایە یان مێردت کردووە ، بیگۆڕی بە هاوسەرگیریت کردووە، یان بڵێی ئەرێ پڕۆسەی هاوژینیت ئەنجامداوە، چ لە بابەتەکە دەگۆڕێ، یا چۆن بیسەپێنی بەسەر زاراوەکانی پارچەکانی دی کوردستان . باشە ئەو گۆڕانکاریەی شەعبەویە چ قازانجێ دەگەیەنێ بە زمانی کوردی یا لە کام ناوەندی ئەکادیمی کوردیدا دەرچووە .

پەندێ هەیە دەڵێ؛ قەل لاسای باڵندەی دی دەکردەوە، هی خۆشی لەبیرچۆوە .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP