دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 پێش 4 هەفتە

نەخۆشیی عەمەلی بون (وەسواسی)

‏‎دکتۆر هەژار عوسمان مەعرووف -  پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دەروون و مێشک بۆ گەورە و مناڵان

وەسواسی یەکێکە لە نەخۆشیە دەرونییەکان، ئەگەر کەسەکە بەهۆی نیشانەکانیەوە بێزار و نارەحەت بو یان بووە هۆی ئەوەی نەتوانێت کارەکانی بکات یان کاتێکی زۆری بەهۆیەوە لەکیس چو ئەوە پێویستە لای پزیشکی دەرونی چارەسەر وەربگرێت.
‏‎هۆکارەکانی نەخۆشی واسواسی :

‏‎1-بۆماوەیی

‏‎2-گۆڕانی ماددە کیمیاییەکانی مێشک بە تایبەتی کەمبوونی سیرۆتۆنین.

‏‎3-وەک کاردانەوە بەرامبەر ڕوداوێک کە کاریگەری دروست بکات لەسەر بیرکردنەوە و هەست و سۆزی کەسەکە.

‏‎ نیشانەکانی وەسواسی:

‏‎1- بیر و فکرێک دێت بە مێشکی نەخۆشەکەدا کە خۆی نایەوێ و بڕوای پێ نیە و زۆر بێ واتا و ناسروشتیە و ئازاری دەدا وەک کفر، جنێو، توندو تیژی و دەسدرێژی بۆ سەر دەوروبەر، بیر و خەیاڵی جنسیی خراپ و قەدەغە و عەیب. ئەم بیرە ناسروشتیانە بۆی هەیە وەک وێە بێتە بەر چاوی نەخۆشەکە.

‏‎2- چەندبارەکردنەوەی زۆر و ناسروشتیی هەندێ کردار بۆ نمونە پاک و تەمیزیی کەسەکە خۆی و خێزانەکەی و ماڵەکەی و شتەکانی ناوماڵ، یا ڕێکخستنی شتەکان بۆ نموونە ڕێکخستنی ژوور ،گونجاندنی جل وبەرگ ،ژماردنی بەردەوامی شتەکان.
‏‎ چارەسەری وەسواسی دوو ڕێگا دەگرێتە خۆ:

‏‎1- چارەسەر بەدەرمان کە زۆر پێویستە ،

‏‎دەرمانی دەرونی دەدرێتێ هەتا نیشانەکانی کەم ببنەوە و باش ببێت، دەرمانەکانیش جۆراوجۆرن و بەگوێرەی دۆخی نەخۆشەکە دەگۆرێت و نەخۆش توشی ڕاهاتن و ئالودەبون ناکات.

‏‎2-چارەسەر بە قسەکردن و ڕێنیشاندان و پێدانی زانیاری (psychotherapy) .

‏‎ئەم ڕێگایە زۆر گرنگە و لە چەند دانیشتنێک لەگەڵ نەخۆشەکەدا چارەسەرکار بە وتووێژی زانستیی تایبەت بە وەسواسی و بە چەند مەشقێک و کردارێک لەگەڵ نەخۆشدا هەوڵدەدات ئارامی بکاتەوە و ترس و بیرکردنەوەی زۆر و شپرزەیی کەم بکاتەوە ،
................
‏‎



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP