هەرێم نیوز
شاندێكی ته‌كنیكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكاریه‌كانی به‌غدا سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی نه‌وت و داهاتی ناوخۆ گه‌یشته به‌غدا و بڕیاریشه ئه‌مڕۆ گفتوگۆی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌باره‌ی پرسه‌كه‌وه بكرێت.
ئەمرۆ دووشەممە، شاندێکی تەکنیکی حکوومەتی هەرێم سەردانی بەغدایان کردووە و وەڵامی ڕەشنووسەکەی حکوومەتی عێراقیان بۆ رێککەوتن لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت هێناوەتەوە بەغدا و بریارە ئەمرۆ گفتوگۆ و کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ حکوومەتی عیراق بەردەوام بێت بۆ گەشتن بە رێککەوتنی کۆتایی.
شاندەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبەغدان و بڕیارە کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆ لەگەڵ ئیحسان عەوادی، بەرپرسی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆببنەوە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕەشنووسێک ئامادەکرابوو، کە داواکاریی حکوومەتی عێراق لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەبووە، داوای ڕادەستکردنی دۆسیەی نەوت و 50%ـی داهاتی نانەوتیان لە هەرێمی کوردستان کردووە، کە لە 90 ملیار دینار کەمتر نەبێت.
هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی ڕیشەیی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان چڕبوونەتەوە، دوێنێ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ هەریەک لە بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی کوردستان کۆبووەوە.