دواین هەواڵ

کوردستان‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

بارزانی و عیرفان عەبدولعەزیز کۆبوونەوە

هەرێم نیوز

بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەلاحەدین لەگەڵ رابەزری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی کۆبووەوە و بارودۆخی سیاسی و ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ناوچەکەیان تاوتوێکرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی، ئەمڕۆ دووشەممە، لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی پێشوازی لە عیرفان عەبدولعەزیز، ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی کرد.

ئاماژە بەوەشدراوە، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە و کاریگەریی هاوکێشە و ڕووداوەکان لەسەر سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

ئەوەش هاتووە: هەر لەو دیدارەدا جەخت لەسەر پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان لایەنەکان بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان کرایەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP