دواین هەواڵ

کوردستان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

سێ دوكانی مه‌شروب داخران

هەرێم نیوز
نەبەز عەبدولحەمید ڕایگەیاند، له‌ سنووری هه‌ولێر سێ دوكانی مه‌شروب له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قایمقامییه‌ته‌وه‌ داخران.

 نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری داخستنی ئه‌و 3 دوكانه‌ ئاشكرای كرد، ئه‌مشه‌و لیژنه‌كانی قایمقامییه‌ت 3 دوكانی مه‌شروبیان به‌هۆی هه‌راسانكردنی هاووڵاتییان و نزیكی دوكانه‌كان له‌ ناو ماڵان داخست.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و دوكانانه‌ ده‌كه‌ونه‌ گه‌ڕه‌كی هه‌ڤاڵانی شاری هه‌ولێر، پێشووتر مۆڵه‌تییان هه‌بووه‌ به‌ڵام به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی ئه‌و دوكانانه‌ خه‌ڵكیان هه‌راسان كردووه‌، داخراون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP