دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری هەڵاتوو ڕادەگەیەنێت

هەرێم نیوز
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت: “دوو تۆمەتبارەی بەهۆی دروستبوونی شەڕەوەوە کەسێکیان بە چەقۆ کوشت و دەستگیر کران".

 دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا جەخت لەوەدەکاتەوە: "بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکان لەبازگەی دەربەندیخان دووتۆمەتباری هەڵاتوو لەیاسایان دەستگیرکرد.".

گووتی: " ڕۆژی 21-6-2025 بەهۆی دروست بوونی گرژی و ئاڵۆزی شەڕ لەنێوان3  هاوڵاتی لەقەزای خانەقین ڕوودەدات و کەسێک بەچەقۆ لەلایەن 2 تۆمەتبارەوە دەکوژرێت و دەستبەجێ شوێنی ڕووداوەکە بەجێ دەهێڵن و هەڵدێن".
دەزگای ئاسایشی هەرێم باس لەوەدەکات: "بەڕێوەبەرایەتی

گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش دوای بەدواداچوون و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانیان لەبازگەی دەربەندیخان هەردوو تۆمەتباری ڕووداوەکەی قەزای خانەقین دەستگیربکەن".

زانیاری زیاتر دەدات و دەڵێت: " لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی ( 206 )لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP