دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 05/11/2024

ئیسرائیل وێنەى سیستانى بڵاودەکاتەوە بۆ کوشتن و نەتەوەیەکگرتووەکانیش پیایدا هەڵدەدات

هەرێم نیوز

عەلى سیستانی مەرجەعى باڵاى شیعەکانى عێراق کاتێک پێشوازیی کرد لە محەمەد حەسان نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بە نیگەرانییەوە باسی لە رۆڵی دەستەوسانى نەتەوەیەکگرتووەکان کرد کە بۆچى ناتوانێت کارە دوژمنکارییەکانى ئیسرائیل رابگرێت، لە هەمان کاتدا باسی لە رۆڵی نێودەوڵەتیش کرد کە بەجۆرێک لە جۆرەکان بێدەنگییان هەڵبژاردووە، لەگەڵ ئەوەشدا جەختى لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەوان رەتى هەموو جۆرە دەستێوەردانێک دەکەنەوە لە عێراق، بە بێ ئەوەى ناوى هیچ وڵاتێک بهێنێت، بەڵام کاتێک نۆرە هاتە سەر باسی فراوانبوونى جەنگی ئیسرائیل رایگەیاند ئەوەى ئیسرائیل بەرامبەر خەڵکى لوبنان و کەرتى غەزە دەیکات تاوانە و پێویستە رابگیرێت. لە هەمان کاتدا دواى ئەوەى رۆڵی نەتەوەیەکگرتووەکان -یونامی- یان بۆ باسکرد لە عێراق پێشوازیی لێکردن و ئومێدی سەرکەوتنى بۆخواستن.

سیستانى جەختیشى کردەوە کە پێویستە عێراقییەکان بەگشتى و نوخبەى دەسەڵاتدار بەتایبەتى ئەزموون لەخەڵکی تر وەربگرن و ئەو ئەزموونە ناخۆش و نالەبارانەى ئەوانى پێدا تێپەڕیون ئەمان دووبارەى نەکەنەوە، دەبێتە هەمووان پێکەوە کاربکەن بۆ ئەوەى داهاتوویەکى باشتر بۆ عێراق وەدی بهێنن و خەڵکیش هەست بە ئارامی و ئاسایش بکەن و بەرەو پێشەوە بچن و وڵات گەشەبکات.

جەختیشى کردەوە ئەم مەبدەئە دەبێت بە دانانى پلانى گونجاوى زانستى بێت و هەمووان پشت بە بنەماى دەستپاکی و و دروستکردنى هەستى بەرپرسیارێتى و جێبەجێکردنى یاسا و رێگریی لە دەستێوەردانى دەرەکی دەبێت.
سەبارەت بە دۆخى گرڕگرتووى ناوچەکەش سیستانى نیگەرانى قوڵی خۆی بەرامبەر رۆڵی کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى بە نوێنەرى نەتەوەیەکگرتووەکان راگەیاند، داواشى کرد پێوستە سەرجەم دامەزراوەکانى نەتەوەیەکگرتووەکان بخرێنەکار بۆ راگرتنى ئەو جەنگەبۆ ئەوەى خەڵکی سڤیل و مەدەنی و بێچەک هێندەى تر نەبنە سوتەمەنى ئەو جەنگەى ئیسرائیل بە دوژمنکارییانە دەستى داوەتێ.
محەمەد حەسانیش نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکانیش رایگەیاند مەرجەعیەت پێگەیەکى گرنگە لە عێراق دا و نابێت بە هیچ شێوەیەک و لە ژێر هیچ پاساوێکدا لەکەدار بکرێت، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند خۆشحاڵبووم بە دیداری سەماحەتى سیستانى و گوێم گرت لە حیکمەتەکانى کە لە بارەى داهاتووى ئەم وڵاتەوە باسیدەکرد، ئەو گوتى پێگەى سیستانى لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى پێگەیەکی گرنگ و رێزلێگیراوە. حەسان راشیگەیاندووە سیستانى داواى لێکردووە گرنگی بە کارەکانى بدات لە پێناوى بەرژەوەندى خەڵکی عێراقدا و بەتایبەتى بەهێزکردنى پەیوەندییەکانى لەگەڵ دراوسێکانى.

جەوختیشیکردەوە سیستانى پێى راگەیاندووە ئەو هیچ دەستێوەرادنێک لە کاروباری ناوخۆیی عێراقدا ناکات و تەنها رۆڵی راوێژکاریی دەگێڕێت. ئاماژەى بەوەشکرد کە مانگی پێشوو میدیا ئیسرائیلییەکان وێنەى سیستانییان داناوە وەک یەکێک لەو سەرکردانەى کە لەبەرنامەیاندا هەیە بکوژرێن و ئەوەشى بە یەکێک لە پێشێلکارییە گەورەکان وەسفکردووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP