دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 6 رۆژ پێش ئێستا

گوزەرێکى خێرا بەنێو گرنگترین روداوەکانى 2024 ـدا

هەرێم نیوز

ساڵەکان تێدەپەڕن، روداوەکان دەبنە بەشێک لە یاداوەرییە ئەرێنى و نەرێنییەکان، روداوەکان هێندە زۆرن کە زۆر لەم راپۆرتە کورتە هەڵدەگرێت، بۆ ئەوەى بەخێرایی بەنێو ئەو ساڵانەدا گوزەر بکەین بە گوێرەى مانگەکان بە کورتى ئاماژە بە روداوەکان دەکەین، ئێمە تەنها ئەوانەمان بۆ هەڵبژادوونە کە راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ پەیوەندییان بە ناوچەکەوە هەیە.

کانوونى دووەم:
2-1-2024 
تیرۆرکردنى ساڵح عاروریی:

 ساڵح عاروریی سەرکردەى دیارى فەلەستینى و جێگری سەرۆکی پێشووى مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەى حەماس و یەکێک لە دامەزرێنەرانى کەتیبەکانى قەسام بە هێرشى فڕۆکەیەکى بێفرۆکەوانى ئیسرائیلى لە بەیروت تیرۆرکرا،  ئەو لە دایکبووى 1966 ـى عارورەى فەلەستین بوو، لە 2010 تا 2017 ئەندامی مەکتەبی سیاسی حەماس و لە 2017 ش بە دواوە بووە جێگری ئیسماعیل هەنییە بووە.
3-1-2024

دوو تەقینەوە لە کرمان 

لە کرمانى ناوەڕاستى ئێران دا و لە کاتى بەڕێوەچوونى چوارەمین ساڵرۆژى تیرۆرکردنى قاسم سولەیمانیدا کە بەگوێرەى ساڵی ئێرانى دەکەوتە ئەو رۆژەوە، دوو تەقینەوە رویاندا و بووە هۆی گیان لەدەستدانى 94 کەس و بریندار بوونى 284 کەسى دیکە، سەرچاوە ئیرانیەکان ئاماژەیان بەوەکرد کە لە لایەن دوو خۆکوژى داعشی ویلایەتى خۆراسانەوە کارەکە ئەنجامدراوە.
7-1- 2024 

کۆچی دوایی پکنپاوەر 
ئەستێرە و ئەفسانەى تۆپى پێیى ئەڵمانی فرانز پکنپاوەر لە تەمەنى 78 ساڵیدا گیانى لەدەستدا، پکنپاوەر لە 11ـى سێبتەمبەرى 1945 لە دایکبووە، یاریزان و پاشان راهێنەرى هەڵبژاردەى ئەڵمانیا بووە و نازناوى قەیسەر ى لێنراوە، بەشداریی چەندین یارى کردووەو چەندین خەڵاتى نێودەوڵەتى وەرگرتووە.
18-1-2014

پەخشى تەلەفزیۆنى کەناڵ هەشت
تەلەفزیۆنى کەناڵ هەشت کە میراتگریی (ئاى پڵەس) بوو دواى ئەوەى بافڵ تاڵەبانى سەرۆکایەتى بۆ خۆی یەکلایی کردەوە، لە 8ـى تەمووزی 2023هێرشى کردە سەر ئەوکەناڵە و خستییە ژیردەسەڵاتى خۆیەوە، دواى پێداچوونەوە و گۆڕینى ناوەکەى بە پلان و بەرنامەیەکی نوێوە پەخشى خۆی دەسپێکرد و تا ئێستاش بەردەوامە. سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ناوەکەى لەو رۆژەوە هاتووە کە لاهوی شێخ جەنگییان لە دەسەڵات و یەکێتى دوورخستووەتەوە.
 شوبات 
2-2-2024

هێرشى ئەمریکا بۆ سەربەرەى مقاوەمەى ئیسلامی
هێزە ئاسمانیەکانى ئەمریکا هێرشێکى چڕوپڕیانکردە سەر ئەو گروپانەى کە ناوى خۆیان نابوو مقاوەمەى ئیسلامی لە سوریا و عێراق، ئەوەش لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا کە ئەو هێزانە دەیانکردە سەر هێز و بەرژەوەندییەکانى ئەمریکا.
16-2-2024

گیان لەدەستدانى نافالنی گەورە ئۆپۆزسیۆنى روسیا
روسیا رایگەیاند کە دیارترین بەرهەڵستکار و ئۆپۆزسیۆنى وڵاتەکەى لە زیندانەکەى خۆیدا گیانى لەدەستداوە کە دەکەوتە جەمسەرى باکووری گۆی زەویی،  ئەلیکسی نافالنی لە ساڵی 1976 لە دایکبووە، یەکێک بووە لە بەرهەڵستکارەکانى روسیا، پاریزەرێکى بەتواناى مافەکانى خەڵک بووە،  ساڵی 2013 بووەتە سەرۆکی شارەوانى مۆسکۆ، لەساڵی 2019 تا 2021 سەرۆکی حیزبی روسیاى ئەمڕۆ بووە، دواى ئەوەى بە دەرمانخوارد کراوى دۆزرایەوە نیردرایە زیندان و دواتر لە دۆخێکى تەمومژاویدا گیانی لە دەستدا.
 ئازار
15-3-2024

هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى روسیا
لەنێوان 15 تا 17 ى ئەم مانگەدا هەشتەمین خولى هەڵبژاردنی سەرۆکایەتى روسیا بەڕێوەچوو، هیچ کاندیدێکى سەرۆکایەتى نیوەى دەنگەکانى بەدەستنەهێنا کە چوار بەربژێر بوون، بۆیە چووە خولى دووەم و تیایدا 77.44% ى هاووڵاتیان بەشدارییان کرد و ڤلادیمێر پۆتن بە رێژەى 88%ـى دەنگەکان بووەوە سەرۆکی روسیا.
22-3-2024
هێرشى تیرۆرستى لە مۆسکۆ
 باندێکی تیرۆریستی سەر بە داعش، هێرشیان کردنە سەر هۆڵێکی شانۆ لە مۆسکۆ، لە  ئەنجامدا زیاتر لە 140 کەس کوژران و 300 دیکەش بریندار بوون.
نیسان 
13-4-2024
هێرشى مووشەکى ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
کۆماری ئیسلامی ئێران لە تۆڵەى هێرشى ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەکەى لە دیمەشق بە 150 مووشەک  و فڕۆکەى بێفڕۆکەوان هێرشى کردە سەر ئیسرائیل و لە ئەنجامدا بەشێکی زۆر لە موشەکەکان لە رێگادا کەوتنە خوارەوە و بەشێکى دیکەشیان ئامانجەکانیان نەپێکا.
17-4-2024
هێرشى ئیسرائیل بۆ سەر ئێران 
ئیسرائیل بۆ رەتدانەوەى هێرشەکانى ئێران هێرشى کردە سەر دامەزراوە سەربازیی و ئەتۆمییەکانى ئێران لە پارێزگاى ئیسفەهان. 
ئایار 
19-5-2024
مردنى ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆمارى ئێران
دواى ئەوە لە کردنەوەى پرۆژەیەکى هاوبەش لەگەڵ وڵاتى ئازەربایجان دەگەڕایەوە هەلیکۆپتەرەکەى ئیبراهیم رەئیسی لەناوچەى وەزقانى تەورێز کەوتە خوارەوە و لەگەڵ وەزیری دەرەوە و پارێزگاری تەورێز و چەند کەسێکى دیکە گیانییان لەدەستدا، هەرئەوکات گومان لەسەر کەوتنە خوارەوەى فڕۆکەکەى دروستکرا، بەڵام دەسەڵاتدارانى ئێران بە هۆکارى تەم و مژ و ئاڵۆزی کەش و هەوا لێکیان دایەوە.
حوزەیران 
8-6-2024
هێرشى ئیسرائیل بۆ سەر ئۆردوگای نەسیرات 
هێزى سەربازیی ئیسرائیل هێرشێکى بەرفراوانى کردە سەر ئۆردوگاى ئاوارەکانى فەلەستین لە نەسیرات و بووە هۆی کوژرانى 270 کەسی مەدەنى و برینداربوونى 700 و ئازادکردنى چوارى بەدیلگیراوى ئیسرائیلى و کوژرانى چواری دیکە کە یەکێکیان ئەمریکی بوو.
14-6-2024
گەرما بووە هۆى مردنى ژمارەیەکى زۆر لە حاجییان
بەگوێرەى راگەیاندنەکانى عەرەبستانى سعودییە بۆهۆی بەرزبوونەوەى پلەى گەرماوە کە گەشتبووە 51 پلەى گەرمی لە مەوسیمی حەجی ئەو ساڵەدا هەزار حاجی گیانیان لەدەستداوە و یەکێک لە حاجییەکان کوردێکى رۆژهەڵاتى کوردستان بوو، وەک سەرچاوەکان ئاماژەیان پێکردووە بەشى زۆرینەى مردووەکان خەڵکی میسر بوون.
25-6-2024
کەناڵى زووم دەستى بە پەخش کرد
تەلەفزیۆنی زووم لە سلێمانى و بەناوى کۆمپانیایەکی عێراقى -میعاد الذهبی- یەوە پەخشى بەرنامەکانى دەستپێکرد، بەگوێرەى سەرچاوەکان پاڵپشتى دارایی لە لایەن لاهوری شێخ جەنگییەوە سپۆنسەر دەکرێت و تا ئێستاش بەردەوامە.
تەمووز
5-7-2024
لە هەڵبژاردنى بەریتانیا کرێکارەکان بردیانەوە
دواى کێبەرکێیەکی گەورە لە نێوان هەردوو پارتى پارێزگاران بەسەرۆکایەتى ریشى سوناک و کرێکاران بە سەرۆکایەتى کییەر ستامەر و بەبەشداریی نزیکەى 60%ى دەنگدەرانى بەریتانیا پارتى کرێکاران بردیانەوە و کییە ستامەر بووە سەرۆکوەزیران و لە کۆی 650 کورسی 411 کورسییان بەدەستهێنا.
6-7-2024
هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئێران 
دواى ئەوەى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئێران چووە خولی دووەم، مەسعود پزیشکیان بە بەدەستهێنانى 54%ـى دەنگەکان بووە سەرۆککۆمارى نوێی ئێران و رێژەى بەشداربووانى هاووڵاتییان نزیک بوو لە نیوە.
9-7-2024
بەریتانیا بڕیاری ناردنى پەنابەرانى بۆ روەندا هەڵوەشاندەوە
هەرچەندە حکومەتەکەى ریشى سوناک جەختى دەکردەوە لەسەر ناردنى پەنابەران بۆ روەندا، بەڵام لە سێیەم رۆژى دەستبەکاربوونى کییە ستامەر دا ئەو بڕیارە هەڵوەشایەوە و بڕیاریدا بەڕێگەی دیکە چارەسەری کێشەى پەنابەران بکات.
13-7-2024
ترەمپ لە هەوڵێکى کوشتن دەربازی بوو
لەکاتى بەڕێوەچوونى هەڵمەتى هەڵبژاردنەکانى سەرۆکایەتى ئەمریکا لە ویلایەتى پەنسلڤانیا لە لایەن گەنجێکەوە بە چەکی دوربیندار هێرشکرایە سەر ترەمپ و گوێچکەى راستى بریندارکرا و تەقەکەرەکشە -تۆمای ماسیۆ کروکس- کوژرا، لەو رۆژەوە ترەمپ ڕێوشوێنى پاراستنى توندترکرایەوە و لەنێو شوشەى گوللـەنەبڕدا وتارەکانى دەدا.
19-7-2024
پەککەوتنى گشتى لە ئوسترالیا
بەهۆی هێرشێکى فراوانى ئەلیکترۆنییەوە بۆ سەر سیستمى بەڕێوەبردنى گواستنەوەى گشتى ئوسترالیا ، سەرجەم هاتووچۆی ئاسمانى و تەندروستى و خزمەتگوزاریی و بانکی و میترۆ لە ئوسترالیا راوەستا، بەهۆی ئەو هێرشە ئەلیکترۆنییەى کرابووە سەر مایکرۆشۆفت ویندۆز.
31-7-2024
کوژرانى ئیسماعیل هەنیە لەتاران
ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەى حەماس لە میانى بەشداریکردنى لە سوێندخواردنى مەسعود پزیشکیان سەرۆکی هەڵبژێردراوى ئێران لە یەکێک لە شوێنە پارێزراوەکانى ئێراندا کوژرا، کوشتنەکەى کاردانەوە زۆری لێکەوتەوە و تا ئێستاش گێڕانەوەى جۆراوجۆر هەیە لەبارەى کوشتنەکەیەوە.
ئاب
5-8-2024
هەڵاتنی شێخە حوسەینە لە بەنگلادیش
دواى ئەنجامدانى خۆپیشاندانێکى گەورە لە بەنگلادیش دژ بە سیاسەتەکانى شێخە حوسەینەى سەرۆک وەزیرانی وڵات ناچار بوو بە دەست لەکارکێشانەوە و هەڵاتنى بەرەو هندستان.
ئەیلوول
2-9-2-2024
قەدەغەکردنى ئێکس لە بەرازیل
بەهۆی بڵاوکردنەوەى هەواڵى ناڕاست لە دژى حکومەتى بەرازیل و بەکارهێنانى تۆڕی ئێکس لە لایەن نەیارەکانیەوە حکومەت بڕیاریدا ئەوبەکارهیێنانى قەدەغەبکات و لەنێوتۆڕی ئینتەرنێتى وڵاتەکەیدا سڕییەوە .
17-9-2024
تەقینەوەى ئامێرەکانى پەیجەر 
بەهۆی تەقینەوەى باتری ئامیری پەیوەندیکردن بە ناوى پەیجەر کە زۆرینەى لەدەستى کارمەندانى حزبوڵاى لوبنان دابوو لە ماوەیەکى زۆر کەمدا 37 کەس گیانیان لەدەستدا و 3200 کەسیش برینداربوون، دواتر دەرکەوت ئەو ئامێرانە لە لایەن کۆمپانیایەکى ئیسرائیلییەوە دروستکراون و ئاراستەى بە فیڵ و تەڵەکە کەوتووەتە دەستى ئەندامانى حزبوڵاى لوبنانى نەیار.
16-9-2024
کەناڵی ئاڤا پەخشى نوێی دەستپێکرد
کەناڵی ئاڤا کە لە هەولێرەوە پەخش دەکرێت بەشێوازێکى نوێ و بە دروشمى (نەکراوە و نەبینراوە) دەستى بە بەرنامەکانى کرد و کۆمەڵێک رۆژنامەنووسى لەخۆ کۆکردووەتەوە و تا ئێستاش بەردەوامی هەیە.
23-9-2024
خوێناویترین هێرشى ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان
لەئەنجامی هێرشێکى خوێناویدا بۆ سەر لوبنان 569 کەس کوژران و 1835 کەسی دیکەش بریندار بوون، بە گوێرەى سەرچاوەکان ئەو هێرشە خراپترین و خوێناویترین هێرشى ئیسرائیل بووە بۆ سەر لوبنان.
27-9-2024
کوژرانى حەسەن نەسروڵا
دواى ئەوە ماوەیەکى زۆر بوو خرابووە ژێرچاودێریی وردەوە لە هێرشێکى ئاسمانیدا سوپاى ئیسرائیل لە رێگەى فرۆکەى ئێف 15 ەوە هێرشى کردە سە باشوورى بەیروت و لە قوڵایی 40 مەتری ژێر زەویدا حەسەن نەسروڵا و ژمارەیەک بەرپرسى دیکەو ئەفسەرێکى پلە باڵاى ئێرانى کوشت.
تشرینى یەکەم
1-10-2024
هێرشى ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و هێرشى ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
لە هێرشکی ئاسمانى لەناکاودا سوپاى ئیسرائیل بە چڕیی هێرشیکردە سەر باشەەرى لوبنان و بەیروت و زیانێکى زۆری بەو وڵاتە گەیاند و هەر لە هەمان رۆژدا ئێران 250 موشەکى ئاراستەى ئیسرائیل کرد لە تۆڵەى کوشتنى ئیسماعیل هەنیەو حەسەن نەسروڵادا کە ناوی لێنابوو وەعد سادقى 2.
3-10-2024
کوژرانى جێگری حەسەن نەسروڵا
هاشم سەفێئەدین کە بە پیاوى دووەمی حیزبوڵاى لوبنان دەهاتە ئەژمارو جێگری حەسەن نەسروڵابوو لە هێرشێکى ئاسمانى ئیسرائیل دا کوژرا.
16-10-2024
کوژرانى یەحیا سنوار
لە هێرشێکى ئاسمانى سوپاى ئیسرائیل دا یەحیا سنوار سەرکردەى سەربازیی بزووتنەوەى حەماس لە باشوورى غەزە کوژرا، سنوار بە داڕێژەری هێرشەکانى 7ـى تشرینى یەکەمی حەماس دادەنرا کە کرایە سەر ئیسرائیل.
30-10-2024
زریان زیانى گەورەى لە ئیسپانیا دا
زریانێکى گەورە رووی لە ئیسپانیا کرد کە لەماوەى پەنجا ساڵدا وێنەى نەبووە، لەو زریانەدا زیاتر لە 200 کەس گیانیان لەدەستدا.
تشرینى دووەم
5-11-2024
هەڵبژاردنەکانى سەرۆکایەتى لە ئەمریکا
هەڵبژاردنەکانى ئەمریکا دەستى پێکرد و لە ئەنجامدا دۆناڵد ترەمپ لە کاماڵا هاریسی بردەوە و بۆ جاری دووەم بوەیەوە بە سەرۆکی ئەمریکا و بریارە لە 20ـى مانگی کانوونى دووەم دووبارە پێ بنێتەوە کۆشکى سپی.
11-11-2-2024
کۆنگرەى گۆڕانکارییەکانى کەش و هەوا لە باکۆ
بۆ ماوەى دوو رۆژ لە باکۆی پایتەختى ئازەربایجان کۆنگرەى گۆڕانکارییەکانى کەش و هەوا 2024 بەڕێوەچوو.
27-11-2024
دەسپێکى هێرشی ئۆپۆزسیۆنى سوریا 
گروپە چەکدارە ئۆپۆزسیۆنەکانى سوریا بەسەرۆکایەتى بەرەى تەحریری شام هێرشەکانى بۆ سەر شارەکانى سوریا دەستپێکرد و کەوتە پێشڕەوى کردن بۆ کۆنترۆڵکردنى ئەو شارانەی کە لە ژێر دەسەڵاتەى بەشار ئەسەد دابوون.
29-11- 2024
ئازادکردنى شارى حەڵەب
لەئەنجامی هێرشى ئۆپۆزسیۆنى سوری بەسەرۆکایەتى دەستەى تەحریرى شام و ئەحمەد شەرع شارى حەلەبى سوریا کەوتە دەست هیزە ئۆپۆزسیۆنەکان.
30-11-2024
ئازادکردنى شارى حەما
لە درێژەى ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکانى ئۆپۆوسیۆنى سوریا شارى حەما کەوتە دەست دەستەى تەحریر شام.
کانوونى یەکەم
6-12-2024
6-12-2024
ئازادکردنى حیمس
لەدرێژەى ئۆپەراسیۆنەکانى بەرەى تەحریری شام چوونە سەر شارى حیمس و لە ماوەى دوو رۆژدا ئازادیان کرد.
7-12-2024
کردنەوەی کڵێساى نوتەردام 
دواى ئەوەى لە ساڵی 2019 ئاگر لە بەشێکى کڵێساى نۆتەردامی پاریس کەوتەوە حکومەت بڕیاریدا نۆژەنبکرێتەوە و بە ئامادەبوونى ژمارەیەکى زۆر لە سەرکردە و کەسایەتییە دیارەکانى جیهان کڵێساکە بە نوژەنکراوەیی کرایەو و نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمى کوردستان بەشداریی تێداکرد و لە پەراوێزی بۆنەکەدا چاوى بە چەند سەرۆکی جیهان کەوت لە نێویاندا ماکرۆن و ترەمپ.
8-12-2024
ئازادکردنى دیمەشق و هەڵاتنى ئەسەد
دواى 24 ساڵ لە فەرمانڕەوایی بەشار ئەسەد هەڵات و دیمەشق کەوتە دەستى ئۆپۆزسیۆنى سوریا و کۆتایی بەدەسەڵاتى ئەسەدیەکان هات کە لە ساڵی 1970 ەوە فەرمانڕەوایی سوریایان دەکرد و چەندین کارەساتیان لەو وڵاتەدا خوڵقاندووە.
هەر هەمان رۆژ ئیسرائیل هێرشی کردە سەر زۆرینەى دامەزراوە سەربازییەکان و گەنجینەکانى چەک و تەقەمەنى، بەگوێرەى سەرچاوەکان بەشار ئەسەد لەبەرامبەر رۆشتنى بەرەو روسیا زانیارییەکانى بە لیستێک داوەتە ئیسرائیلییەکان.
30-12-2024
کۆچى دوایی جیمى کارتەر
لەتەمەنی 100 ساڵیدا جیمى کارتەر سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا کۆچى دوایی کرد، کارتەر لە نێوان 1977 تا 1981 سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP