دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

نێچیرڤان بارزانی بۆ کۆریای باشور؛ هەرێمی کوردستان لەم کاتە خەمناکەدا لەگەڵتانە

هەرێم نیوز

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی له‌ باره‌ی  كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فرۆكه‌كه‌ی كۆریای باشوور بڵاوكرده‌وه‌.

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لەتۆڕی کۆمەڵایەتی x (تویتەری پێشوو)، رایگەیاند: سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می قووڵی خۆم بۆ گه‌ل و حكوومه‌تی كۆریای باشوور ده‌رده‌بڕم.
نێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێ، هەرێمی کوردستان لەم کاتە خەمناکەدا لەگەڵتانە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، سەر لەبەیانی دوێنێ یەكشەممە، فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانی كۆریای باشوور لە جۆری بۆینگ كە 181 سەرنشینی تێدابوو كەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە 179 سەرنشین گیانیان لەدەست دا.

لای خۆیەوە لی هیون جی، بەرپرسی ئاگر کوژێنەوەی ناوخۆیی کۆریای باشوور ڕاگەیاند، لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی کۆریای باشوور، سەر بە کۆمپانیای جیجو ئایر لە شاری موان، لە کۆی 181 سەرنشین 179یان مردوون و تەنیا دوو کەسیان زیندوو ماون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP