دواین هەواڵ

کلتور‌

 04/11/2024

فرانچیسکا کابرینی - ئەفرێنەری شۆڕشی ئومێد -

شوان ئەحمەد

هەرچەندە فیلمەکە بە تۆخی پەیامێکی مەسیحیانەی لە پشتەو وەک ئەوە وایە، لە ژوور و داڵانەکانی ڤاتیکاندا بەرهەم هێنرابێت، بەڵام ئەمە ڕێ لەوە ناگرێت کە بڵێین بەرهەمەکە پەند و وانەیەکی گرنگ لە خۆ دەگرێت و باس لە کۆڵنەدان و مکوڕبوونی خانمێکی ئاسنین دەکات، بۆ دەسگیرۆیکردنی ئەو منداڵە بەشمەینەتانەی، کەس ئاوڕیان لێناداتەوە و ژیانیان نرخ و بەهای ژیانی جرج و جانەوەرێکیان نییە.

فرانچیسکا کابرینی خانمێکی بنێس و باریک و دەردەدارە، ئەوەی شکی دەبات بڕوا و قەناعەتێکی کۆنکرێتی و لە شکان نەهاتووە بە توانا و وزە ناوەکیەکانی خۆی، بۆ خزمەتکردنی منداڵانی بێدەرەتانی وڵاتەکەی کە پەڕاگەندەی، نیویۆرک بوون و دەرد و نەخۆشی و برسیەتی، خەریکە قڕیان تێدەخات.

ئەم خانمە کۆڵنەدەرە لە ئیتاڵیاوە، بە هاوکاری چەند خانمێکی هاوشێوەی خۆی، لە بەراییەکانی سەدەی ڕابردودا ڕوو لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات و سەرسەختانە، دڕ بە هەموو ئەو بەربەست و ڕێگریانە دەدات کە بەری پێدەگرن و بە بڕوا بەخۆبوونێکی خورافیانەوە، دەبێتە فریادڕەسی سەدان منداڵی بێلانە و شۆڕشێکی ئومێدی ڕاستەقینە، بەرپا دەکات و وانەیەکی ئیرادەگەرێتی ژنانە پێشکەش دەکات.

هەوڵەکەی ئەو دەبێتە باعیسی ڕزگارکردنی ژمارەیەکی زۆر لە منداڵان و لە دوای مردنیشی، پرۆژەکەی درێژەی دەبێت و لەمڕۆدا ڕێکخراوە خێرخوازیە جیهانیەکەی، لە زۆربەی کیشوەرەکانی دنیادا پەناگە و شوێن داڵدەی هەزاران هەزار لەو ژن و منداڵە بێنەوایانەیە کە زەمانە بێڕەحمانە هاڕیوونی و کەس شک نابەن.

فیلمەکە داستانی خانمێکی مرۆڤ دۆستی ئیرادەگەر دەگێڕێتەوە و ئەوە دەهێنێت بینەری بن.




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP