دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

زیندانییەک لە چاکسازیی گەورانی سلێمانی هەڵات

هەرێم نیوز 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتى چاکسازى گەورانى سلێمانى رایگەیاند، ئەمڕۆ لەکاتى سەردانیکردنى زیندانیاندا، برایەک برا تاوانبارەکەى کە سزای هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرابو، ئازاد دەکات و خۆى دەچێتە شوێنى،  دەشڵێت، ئەم روداوەش دواى 24 کاتژمێر ئاشکرا دەبێت و ئێستا لیژنەى لێکۆڵینەوە پێکهێنراوە.

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتى چاکسازى گەورانى سلێمانى رایگەیاند، رۆژى رابردو لەکاتى سەردانیکردنى زیندانیاندا، زیندانییەک دەچێتە شوێنى برا تاوانبارەکەى کە دۆسیەى کوشتنى بەسەردا ساغبوەتەوە و سزاى سێدارەى بۆ دەرکراوە.

ئاماژەى بەوەش کردووە، دواى تەواوبونى ماوەى سەردانییەکە، برا تاوانبارەکە چوەتە دەرەوەى زیندان و براکەى دیکەى لەجێی چوەتە زیندان، ئەم ئاڵوگۆڕەش هەستى پێنەکراوە تا بەیانى ئەمڕۆ سەرژمێرى (تەعداد) بۆ زیندانییەکان کراوە.

سەرچاوەکەى چاکسازى گەورانى سلێمانى ئەوەشى ئاشکرا کرد، کە لەئێستادا ئەو کەسەى خۆى وەک براکەى ناساندوە و چوەتە شوێنى لە زیندانە و لیژنەیەکى لێکۆڵینەوەش لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتى چاکسازییەکانى هەرێم پێکهێنراوە و لێکۆڵینەوە دەکرێت لەوەى چۆن دەکرێت کەسێک چەندین ساڵە حوکم بێت و بەو ئاسانییە بتوانێت بڕواتە دەرەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP