دواین هەواڵ

جیهان‌

 4 رۆژ پێش ئێستا

شوێنگره‌وه‌ی حه‌سه‌ن نه‌سـ.ــڕوڵڵا ده‌ستنیشان كرا

هەرێم نیوز

حزبوڵڵای لوبنانی ڕایدەگەیەنێت، ئەمین قاسم، جێگری پێشووی حەسەن نەسروڵای وەک ئەمینداری گشتی حزبەکە هەڵبژارد.

ئەمڕۆ سێشەممە، حزبوڵای لوبنانی ڕایگەیاند، ئەنجومەنی شورا نەعیم قاسمی بە ئەمینداری گشتی حزبوڵا هەڵبژارد.

حزبوڵلا ئاماژەی بەوەش کرد،بەڵێنی دا بەردەوام بێت لەسەر کارکردن بۆ بەدیهێنانی بنەما و ئامانجەکانی و بەرزڕاگرتنی “بەیداخی حزب و مقاوەمە تا سەرکەوتن”.

نەعیم قاسم، جێگری ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنانی بوو، پێشتر لە گوتارێکی تۆمارکراودا دوای کوژرانی حەسەن نەسروڵلا، ڕایگەیاند: "حەسەن نەسروڵڵا خەڵاتی ئیمام حوسێنی پێبەخشرا کە بەرزترین خەڵاتە و لەسەرووی هەموو ئەو خەڵات و شکۆیانەدایە و وەک ئاڵایەک دەشەکێتەوە کە لە ژیاندا."

ئەمینداری گشتیی نوێی حزبوڵلا، یەکێک لە کەسایەتییە دیار و ناسراوە پڕ هەژموونەکانی شیعەکان لە لوبنان، ناوی تەواوی نەعیم بن محەممەد نەعیم قاسمە و لە دایکبووی 1953ی ناوچەی بەستای خوارووە لە بەیرووت؛ باوکی شەش منداڵە و چواریان کوڕن و دووانەکەی دیکەشیان کچن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی 27ی ئەیلوولی ڕابردوو حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا لە ئاکامی بۆردومانێکی ئیسرائیل بۆ سەر حەشارگەکەی لە بەیروتی پایتەختی لوبنان کوژرا.

دوای چەند ڕۆژێکیش هاشم سەفیەدین، جێگری نەسروڵڵا کە چاوەڕوان دەکرا ببێتە ئەمینداری حزبوڵڵا کرایە ئامانجی بۆردومانێکی ئیسرائیل، بەڵام هەواڵی کوژرانی بە شاراوەیی مایەوە تا ڕۆژی 22ی ئەم مانگە کە سوپای ئسیرائیل بە فەرمی کوژرانی پشتڕاستکردەوە، حزبوڵاش ڕۆژی دواتر دانی بە کوژرانی سەفیەدیندا نا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP