دکتۆر هەژار عوسمان مەعرووف - پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دەروون و مێشک بۆ گەورە و مناڵان
پزیشکی دەروونی دەتوانێت حاڵەتە دەروونی و سۆزداری و ڕەفتارییەکان دەستنیشان بکات ھەروەھا ھەردوو لایەنی دەروونی و جەستەیی و بارودۆخە دەروونییەکان ھەڵدەسەنگێنێت و دەتوانێت حاڵەتەکە دەستنیشان بکات و چارەسەری بکات ، چارەسەرکردن بە دەرمان یان چارەسەری پزیشکی و دەروونی تر .
زۆرجار دیاریکردنی کەی سەردانی پزیشکی دەروونی بکەیت پێویستی بە ھەڵسەنگاندنێکی ڕاشکاوانە ھەیە بۆ نیشانەکانت و ئەزموونی ڕۆژانەت ، لەکاتێکدا نابێت ھەوڵ بدەیت ھیچ حاڵەتێکی تایبەتی تەندرووستی دەروونی خۆت دەستنیشان بکەیت ، بەڵام دەتوانیت ئاگاداربیت و تێبینی ئەو ڕەفتار و ھەست و شێوازی بیرکردنەوانە بکەیت کە ناتەندروستن و ژیانی ڕۆژانەت تێکدەدەن .
لەبیرت بێت ھیچ شەرمێک نییە لە ھەبوون یان داوای یارمەتی بۆ حاڵەتێکی تەندرووستی دەروونی ، تا زووتر داوای یارمەتی و چارەسەر بکەیت زووتر ھەست بە باشبوون دەکەیت .
ئەگەر ھەر یەک لەم نیشانانە یان ئەزموونانەی خوارەوەت ھەیە پێویستە سەردانی پزیشکی دەروونی بکەیت :
بێ توانایی لە بەڕێوەبردن یاخود کۆنتڕۆڵ کردنی ھەستەکان.
توڕەیی بەردەوام .
ترسی زیاد لە پێویست یان ترسی ناعەقڵانی .
نیگەرانی یان دڵتەنگی زۆر .
خەو بینینی زۆر و خەوی ناخۆش یان کابوس .
گۆڕانکاری بەرچاو لە شێوازی خەوتندا وە تێکچونی خواردن .
ئەنجامدان یان بیرکردنەوە لە ئەنجامدانی ڕەفتاری مەترسیدار ، بیرکردنەوە لە زیانگەیاندن بە خود .
کشانەوە لە بارودۆخە کۆمەڵایەتییەکان و گۆشەگیری .
دابەزینی ئاست لە قوتابخانە یان دابەزینی ئاستی کار لە شوێنی کار .