دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

ئایا بۆماوە ( جین) هیچ ڕۆڵێكى هەیە لە ئالوودەبون بە جگەرە كێشان؟

د.لاڤە دارا علی -  پسپۆری نەخۆشی یە دەروونی یەکان

جگەرە كێشان و كاریگەرى بۆماوە

زۆربەى توێژینەوەكانى لەسەرجگەرەكێشان ئەنجامدراوە جەختیان كردۆتە سەر سانسۆرى كۆمەڵایەتى بۆ دەست پێكردنى جگەرە كێشان . لەم ساڵانەى دوایى دا چەند توێژینەوەیەك ئەنجامدراوە بۆدەرخستنى ڕۆڵى بۆماوە(جین) لە ڕەفتارى جگەرەكێشان و مەترسى یەكانى ئالوودەبون بە نیكۆتین.

یەكەم ڕاپۆرتى زانستى ئاماژە بە كاریگەرى بۆماوە دەكات لە ساڵى 1958لە لایەن زانا فیشەرەوە كە گەشتە ئەو دەرئەنجامەى دوانەى لێكچوو كە هەمان پێكهاتەى بۆماوەییان هەیە زۆر زیاترلێكدەچن لە ڕەفتارى جگەرە كێشانیاندا وەك لە دوانەى لێكنەچوو . توێژینەوە یەك لە دواى یەكەكانى تریش هەمان دەرئەنجامیان سەلماند. لە ساڵى 1986 زانا هیوف دەرئەنجامى 18 توێژینەوەى كۆكردەوە و دەریخست كە 53% جیاوازى یەكانى ڕەفتارى جگەرە كێشان دەگەڕێتەوە بۆ هۆكارى بۆ ماوە.

بەڵام تاكوئێستا نەدۆزراوەتەوە ئایا چۆن بۆماوە (جین) یان بە چ ڕێگەیەك كاریگەرییەكە دروست دەكات. لەلایەكەوە ئەو توێژینەوانەى جەخت لەسەر گوازراوە دە مارى یەكان دەكەن باس لە (دۆپامین) دەكەن كە نیكۆتین دەبێتە هۆى زیاد دەردانى و ڕۆڵێكى گرنگ دەگێڕێت لە ئالوودە بون بە نیكۆتین و جگەرە كێشان, لە لایەكى ترەوە هەندێكى تر باس لە ڕۆڵى وەرگرى (نیكۆتین ئەسیتایل كۆڵین) دەكەن كەبە دەرگاى چونە ژوورەوەى نیكۆتین دادەنرێت بۆ كۆئەندامى دەمار كە بە داخەوە تاكوئێستا زانایان لە توێژینەوەكانیاندا سەركەوتوونەبوون لەسەر ئەو وەرگرە , بەهەر حاڵ بەردەوام بوونى توێژینەوەكان لەم بوارەدا تێگەشتنێكى باشترمان لا دروست دەكات دەربارەرى ڕۆڵى بۆماوە بۆ باشتر ناسینەوەى ئەوكەسانەى كەمەترسى ئالوودەبونیان هەیە بە جگەرە كێشان وە داڕشتنى پلانى چارەسەر بەتایبەتى دۆزینەوەى دەرمانى نۆێ بۆ یارمەتى دانى خەڵكى تاكو واز لە جگەرە كێشان بهێنن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP