دواین هەواڵ

ئابوری‌

 17 کاتژمێر پێش ئێستا

نوێترین زانیاری دەربارەی موچەی مانگی 10

هەرێم نیوز

سەرجەم وەزارەتەکانی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی 10یان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی و ئابووری کردووە، وردبینی بۆ دەکرێت و هەفتەی داهاتوو ڕەوانەی بە‌غدا دەکرێت

پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ بەردەوامە و سبەی پێنجشەممە تەواو دەبێت، چەند ڕۆژێکیشە وەزارەتی دارایی و ئابووری سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی 10 یە.

 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "وردبینی لە لیستەکان دەکرێت، دوای تەواوبوونی پرۆسەکە لیستی مووچەی مانگی 10 ڕەوانەی بەغدا دەکرێت و دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو."

ئەمەش لەکاتێکدایە، لەکۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان بڕیاردرا، رەوانەکردنى لیستى مووچە پێش بخرێت، تاوەکو بەهۆى وردبینى بەغداد رەوانەکردنى مووچە دوانەخات

وەزارەتی دارایی و ئابووری دوێنێ شەو لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕوونی کردەوە، تاوەکو  18ی ئەم مانگە  105 هەزار و 560 مووچەخۆری دیکە  بایۆمەترییان کردووە، بەمەش 75% كێشەی بایۆمەتریی مووچەخۆران چارەسەر كراوە و تاوەكو كۆتایی ساڵ سەرجەم كێشە هونەرییەكانی لیستی مووچە چارەسەر دەبن.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP