دواین هەواڵ

ئابوری‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

پارەی گەنمی جووتیاران دابەشدەکرێت

هەرێم نیوز
لە دهۆک و هەولێر و قوشتەپە چەک و پارەی گەنمی ئەمساڵی جووتیاران دابەش دەكرێت و لەسەر چۆنیەتیی وەرگرتنی پارەکەش لە سایلۆ و بانک، جووتیاران ئاگادار دەکرێنەوە.
سایلۆی هەولێر لە ڕاگەینراوێکدا دەڵێت، ڕۆژی سێ شەممە 22/10 دابەشکردنی چەکی پارەی گەنمی جووتیاران دەست پێدەکات، جووتیاران لە زنجیرەی دوو هەزار و 298 تا زنجیرەی دوو هەزار و 470 کە گەنمەیان ڕادەستی سایلۆی هەولێر کردووە چەکی پارەی گەنمەکانیان وەردەگرن.

هەروەها رۆژی چوارشەممە 23ی10، لە زنجیرە دوو هەزار و 470 تاوەکوو زنجیرە دوو هەزار و 650 دەست پێدەکات، کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردووە و لە سایلۆی هەولێر چەک وەردەگرن.

ئاماژە بەوەش کراوە، هەروەها سایلۆی قوشتەپە لە ڕۆژی سێشەممە 2024/10/22 لە زنجیرە 640 تاوەکوو زنجیره 740 دەست بە دابەشکردنی چەکی جووتیاران دەکات، کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی قوشتەپە کردووە، هەر لە سایلۆی قوشتەپەش چەک وەردەگرن.

جەختیش كراوەتەوە، رۆژی چوارشەممە 23ی10, لە سایلۆی قوشتەپە لە زنجیرە 740 تاوەکوو زنجیره 866 دەست بە دابەشکردنی چەکی جووتیاران دەکات، کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی قوشتەپە کردووە، هەر لە سایلۆی قوشتەپەش چەک وەردەگرن.

ئاشکراشی کردووە، لە کاتژمێر نۆی بەیانی تاوەکوو دووی دوای نیوەڕۆ چەک دابەش دەکرێت و جووتیاران پارەکانیان لە بانکی بەحرکە وەردەگرن.

جووتیاران لە کاتژمێر 9 بەیانی تاوەکو 1 دوای نیوەرۆ چەکی پارەکانییان لە بانکی بەحرکە وەردەگرن، مەرجە خۆیان ئامادە بن بۆ وەرگرتنی چەکەکانییان یاخود کەسێک کە بریکارنامەی پەسەندکراوی جووتیارەکەی پێبێت.
لەلایەکی دیکەوە، بڕیارە لە دهۆکیش چەکی پارەی گەنمی جووتیاران دابەش بکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، حکومەتی فیدراڵ گوژمەیەکی شایستەی جوتیارانی هەرێمی کوردستانی بە بڕی 147 ملیاری بۆ سەر هەژمارەی بانکی هەرێمی کوردستان ناردووە و بڕیارە 150 ملیاری دیکەش ڕەوانە بکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP