هەرێم نیوز
کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری دابەشكردنی کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی رایگەیاند، دابەشکردنی بەشەخۆراکی حەوتەم دەستیپێکردووە و بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، یەکەم مانگە ئەو ماددانە پێکەوە دابەش دەکرێن، چونكە زۆرکات یەکێک لە پاقلەمەنییەکان دابەشکراوە و مانگی دواتر جۆرێکی دیکە دابەشكراوە.”
وتیشی، ئەم مانگە بۆ یەکەمجارە لە ئەمساڵدا (نۆک و ماش) زیاد دەکرێت؛ لەگەڵ ئەوانەشدا جگە لە ئارد کە هەر کەس 9 کیلۆ وەردەگرێت، 6 ماددەی دیکە دابەش دەکرێن.
کامەران فەتاح راشیگەیاند، ئەوەی ئەم مانگە دابەش دەکرێت بۆ هەر کەسێک ئەمانەیە: یەک کیلۆ شەکر، سێ کیلۆ برنج، یەک لیتر ڕۆنی زەیت، 400 گرام دۆشاوی تەماتە، نۆک 250 گرام، لەتکەنۆک 250 گرام، ماش 250 گرام، نیسک 250 گرام.