دواین هەواڵ

ئابوری‌

 12 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

هەرێم نیوز

دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول بەردەواممه‌ و چه‌ند شوێن و وه‌زاره‌تێكی دیكه‌ وه‌ریده‌گرن.

به‌ گوێره‌ی خشته‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 22ی10ی2024،  بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم،مووچەی هەریەکە لە وەزارەتەکانی پەروەردە، ناوخۆ، داد، ئەنجومەنی دادوەری، ئەوقاف و کاروباری ئاینی، پیشەسازی و بازرگانی، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانی و گەشتوکاڵ و پلاندانان دابەش دەکرێت.
ڕۆژی هه‌ینی 18ی10ی2024، مووچه‌ی مانگی ئه‌یلوولی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ خانەنشینی شارستانیی دەستی پێكرد و ڕۆژی پێنج شەممە 24ی10ی2024 بەسەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP