دواین هەواڵ

ئابوری‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

ئەمڕۆ سەرەڕای پشوو مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

هەرێم نیوز
سەرڕای پشووی فەرمی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بەردەوام دەبێت لە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول و مووچەی ئەم وەزارەت و دەستانە دابەش دەکرێت.

بەپێی ئەو لیستی مووچەیەی وەزارەتی دارایی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، مووچەی (دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، دیوانی چاودێریی دارایی، مافی مرۆڤ، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، دارایی و ئابوری، تەندروستی) دابەشدەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، درەنگانی شەوی رابردوو وەزارەتی دارایی بڵاویکردەوە، لەگەڵ ئەوەی رۆژی دووشەممە پشووی رەسمییە لە هەرێمی کوردستان، دابەشکردنی مووچە بەپێی خشتەی راگەیەندراو بەردەوامدەبێت و دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆدایە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP