دواین هەواڵ

وەرزش‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

جه‌نگه‌كانی‌ لالیگاش گه‌ڕانه‌وه‌

هەرێم نیوز
به‌ وێنه‌ی‌ خوله‌كانی‌ تری‌ ئه‌وروپا و پاش ته‌واو بوونی‌ یاری‌ هه‌ڵبژارده‌ میللییه‌كان یارییه‌كانی‌ خولی‌ لالیگای‌ وڵاتی‌ ئیسپانیاش له‌ هه‌فته‌ی‌ 10 ی‌ دا گه‌ڕایه‌وه‌ و ئه‌مشه‌و هه‌ینی‌ به‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ نێوان دیپۆرتیڤۆ ئه‌لاڤێس و ڤه‌له‌د وه‌لید یارییه‌كانی‌ هه‌فته‌كه‌ ده‌ست پێ‌ ده‌كه‌ن كه‌ تیایدا له‌م گه‌ڕه‌دا ڕیاڵ میوانی‌ سێڵتا ڤیگۆ ده‌بێت و به‌رشه‌لۆنه‌ش میوانداری‌ له‌ یانه‌ی‌ ئیشبیلیا ده‌كات له‌ كاتێك دا ئه‌تڵه‌تیكۆ دی‌ مه‌درید میوانداری‌ له‌ یانه‌ی‌ لیگانێس ده‌كات.

لیستی‌ ته‌واوی‌ یارییه‌كانی‌ گه‌ڕه‌كه‌:
ئه‌مشه‌و هه‌ینی‌
ئه‌لاڤێس – ڤه‌له‌د وه‌لید كات 10 ی‌ شه‌و
لیستی‌ یارییه‌كانی‌ شه‌ممه‌
بلباو – ئیسپانیۆل كات 3 ی‌ عه‌سر
ئۆساسۆنا – بێتیس كات 5:15 ی‌ عه‌سر
جیرۆنا – سۆسیداد كات 7:30 ی‌ شه‌و
سێڵتا ڤیگۆ – ڕیاڵ كات 10 ی‌ شه‌و
لیستی‌ یارییه‌كانی‌ یه‌ك شه‌ممه‌
مایۆركا – ڕایۆ ڤالیكانۆ كات 3 ی‌ عه‌سر
ئه‌تڵه‌تیكۆ – لیگانێس كات 5:15 ی‌ عه‌سر
ڤیاڕیاڵ – خیتافی‌ كات 7:30 ی‌ شه‌و
به‌رشه‌لۆنه‌ – ئیشبیلیا كات 10 ی‌ شه‌و
كاتی‌ یارییه‌كه‌ی شه‌وی‌ دوو شه‌ممه‌
ڤاله‌نسیا – لاس پاڵماس كات 10 ی‌ شه‌و



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP