دواین هەواڵ

وەرزش‌

 پێش 3 هەفتە

ئه‌م گه‌ڕه‌ش چه‌ندان لوتكه‌ له‌ خۆ ده‌گرێت

دانەر ئەسڵان

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ گه‌ڕێكی‌ نوێ له‌ یارییه‌كانی‌ پاڵاوتنی‌ كۆمه‌ڵه‌كانی‌ یوێفا نه‌یشن لیگ ده‌ست پێ‌ ده‌كات و چه‌ندان یاری‌ له‌ گه‌ڕه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت كه‌ تیایدا هه‌ڵبژارده‌كانی‌ ئه‌وروپا هه‌وڵی‌ ته‌واوی‌ خۆیان ده‌ده‌ن به‌ مه‌به‌ستی‌ ده‌سته‌به‌ر كردنی‌ بلیتێكی‌ قۆناغی‌ دووه‌می‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌.

له‌م گه‌ڕه‌دا كه‌ 6 یاری‌ هه‌ڵبژارده‌كان ده‌بێت چه‌ند یارییه‌كی‌ لوتكه‌ی‌ ئاگرین بوونیان هه‌یه‌ هه‌ر له‌ دێربییه‌كی‌ به‌ریتانی‌ له‌ نێوان ئینگلته‌را و ئیرله‌ندا بۆ لوتكه‌ی‌ ئاگرینی‌ نێوان ئیتاڵیا و فه‌ڕه‌نسا بۆ لوتكه‌ی‌ نێوان ئیسپانیا و سویسرا تا ده‌گاته‌ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی‌ نێوان دوو پیره‌ ئه‌ستێره‌كه‌ی‌ جیهانی‌ تۆپی‌ پێ‌ لۆكا مۆدریچ و دۆن كریستیانۆ بۆ جه‌نگی‌ چه‌ندباره‌ بۆوه‌ی‌ یاری‌ كۆتایی‌ مۆندیالی‌ 1954 له‌ نێوان هه‌نگاریا و ئه‌ڵمانیادا.

لیستی‌ یارییه‌كانی‌ یه‌ك شه‌ممه‌

لاتڤیا – ئه‌رمینیا كات 5 ی‌ عه‌سر
مه‌قدۆنیای‌ باكور – دوورگه‌كانی‌ فارۆ كات 5 ی‌ عه‌سر
نه‌رویج – كازاخستان كات 8 ی‌ شه‌و
نه‌مسا – سلۆڤینیا كات 8 ی‌ شه‌و
ئینگلته‌را – ئیرله‌ندا كات 8 ی‌ شه‌و
فینله‌ندا – یۆنان كات 8 ی‌ شه‌و
ئیسرائیل – به‌ڵجیكا كات 10:45 ی‌ شه‌و
ئیتاڵیا – فه‌ڕه‌نسا كات 10:45ی‌ شه‌و

لیستی‌ یارییه‌كانی‌ دوو شه‌ممه‌

ڕۆمانیا – قوبرس كات 10:45 ی‌ شه‌و
لۆكسه‌مبۆرگ – ئیرله‌ندای‌ باكور كات 10:45 ی‌ شه‌و
پۆڵه‌ندا – سكۆتله‌ندا كات 10:45 ی‌ شه‌و
ئیسپانیا – سویسرا كات 10:45 ی‌ شه‌و
لیختنیشتاین – سان مارینۆ كات 10:45 ی‌ شه‌و
بولگاریا – بیلا ڕوسیا كات 10:45 ی‌ شه‌و
كڕواتیا – پرتوگال كات 10:45 ی‌ شه‌و
سڕبیا – دانیمارك كات 10:45 ی‌ شه‌و
كۆسۆڤۆ – لیتوانیا كات 10:45 ی‌ شه‌و

لیستی‌ یارییه‌كانی‌ سێ‌ شه‌ممه‌

هه‌نگاریا – ئه‌ڵمانیا كات 10:45 ی‌ شه‌و
مه‌ڵته‌ – ئه‌ندۆرا كات 10:45 ی‌ شه‌و
بۆسنه‌ – هۆڵه‌ندا كات 10:45 ی‌ شه‌و
چیك – جۆرجیا كات 10:45 ی‌ شه‌و
سوێد – ئازه‌ربیجان كات 10:45 ی‌ شه‌و
سلۆڤاكیا – ئیستۆنیا كات 10:45 ی‌ شه‌و
وێڵز – ئایسله‌ندا كات 10:45 ی‌ شه‌و
ئه‌لبانیا – ئۆكرانیا كات 10:45 ی‌ شه‌و
مۆنتنیگرۆ – توركیا كات 10:45 ی‌ شه‌و



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP