دواین هەواڵ

وەرزش‌

 08/11/2024

یارییه‌ قورسه‌كه‌ چاوه‌ڕێی‌ به‌رشه‌لۆنه‌یه‌

دانەر ئەسڵان

هه‌میشه‌ یاریگای‌ ئه‌نیوتای‌ تایبه‌ت به‌ یانه‌ی‌ ڕیاڵ سۆسێداد بۆ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ سه‌خت و قورس بووه‌ له‌م گه‌ڕه‌ی‌ خوله‌كه‌ش دا یارییه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ 13 به‌ڕێوه‌ ده‌چن به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ كۆتا یاری‌ هه‌فته‌كه‌دا میوانی‌ ئه‌و یاریگایه‌ ده‌بێت به‌ مه‌به‌ستی‌ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و یاریگا سه‌خته‌ و یانه‌كه‌ی‌ له‌ كاتێكدا ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش یاری‌ یانه‌ی‌ ڤاله‌نسیا دواخرایه‌وه‌ ئه‌مجاره‌ به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی‌ ئیسپانیۆله‌،به‌ڵام له‌ به‌ر دۆخی‌ ده‌روونی‌ یاریزانی‌ ڤاله‌نسیا یارییه‌كه‌یان بۆ دواخرا هه‌ر له‌م گه‌ڕه‌دا ڕیاڵ و ئۆساسۆنا ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه‌ له‌ كاتێك دا كه‌ تیمه‌كه‌ی‌ میسته‌ر وه‌ن دۆخی‌ ناوخۆیی‌ و ده‌روونی‌ زۆر خراپه‌.

لیستی‌ ته‌واوی‌ یارییه‌كانی‌ گه‌ڕه‌كه‌:

ئه‌مشه‌و هه‌ینی‌

ڕایۆ ڤالیكانۆ – لاس پاڵماس كات 11 ی‌ شه‌و

لیستی‌ یارییه‌كانی‌ شه‌ممه‌

ڕیاڵ – ئۆساسۆنا كات 4 ی‌ عه‌سر
ڤیاڕیاڵ – ئه‌لاڤێس كات 6:15 ی‌ ئێواره‌
ئیسپانیۆل – ڤاله‌نسیا دواخرا
لیگانێس – ئیشبیلیا كات 11 ی‌ شه‌و

لیستی‌ یارییه‌كانی‌ یه‌ك شه‌ممه‌

بێتیس – سێڵتا ڤیگۆ كات 4 ی‌ عه‌سر
مایۆركا – ئه‌تڵه‌تیكۆ كات 6:15 ی‌ ئێواره‌
ڤه‌له‌د وه‌لید – بلباو كات 8:30 ی‌ شه‌و
خیتافی‌ – جیرۆنا كات 8:30 ی‌ شه‌و
سۆسێداد – به‌رشه‌لۆنه‌ كات 11 ی‌ شه‌و



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP