دواین هەواڵ

وەرزش‌

 5 رۆژ پێش ئێستا

پرتوگال پۆڵەندای هەلا هەلا کرد

دانەر ئەسڵان
یارییەکانی نەیشن لیگ لە شەوی دووەم دا بەردەوام بوون و تەنها یەک یاری تەواو نەکراو و وەستا لە نێوان ڕۆمانیا و هەرێمی کۆسۆڤۆ لە کاتێک دا تەواوی یارییەکانی تر بەڕێوەچوون کە تیایدا پرتوگال و دۆن کریستیانۆ هاوڕێکانی لیڤاندۆڤیسکییان هەلا هەلا کرد و بردنەوەیەکی گەورەیان بەرامبەریان تۆمار کرد کە خودی کریستیانۆ خۆی توانی 2 گۆڵی تر بخاتە سەر خەرمانی مێژووی زێڕینی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دا.

شەوی شەممە یارییەکانی تری گەڕەکە ئەنجام دەکرێن و گەڕەکەش بە تەواو بوونی یارییەکانی شەوی سێیەم بە کۆتا دێن.

ئه‌نجامی‌ یارییه‌كانی‌ شه‌وی‌ هه‌ینی‌

قوبرس 2 – لیتوانیا 1
ڕۆمانیا – كۆسۆڤۆ یارییه‌كه‌ ڕاگیرا
دانیمارك 1 – ئیسپانیا 2
لۆكسه‌مبۆرگ 0 – بولگاریا 1
سان مارینۆ 1 – جه‌به‌ل تاریق 1
سكۆتله‌ندا 1 – كڕواتیا 0
ئیرله‌ندای‌ باكور 2 – بیلا ڕوسیا 0
سویسرا 1 – سڕبیا 1
پرتوگال 5 – پۆڵه‌ندا 1

لیستی‌ یارییه‌كانی‌ شه‌ممه‌

ئیزه‌ربیجان – ئیستۆنیا كات 5 ی‌ عه‌سر
توركیا – وێڵز كات 8 ی‌ شه‌و
ئه‌ندرۆ – مۆڵدۆڤا كات 8 ی‌ شه‌و
جۆرجیا – ئۆكرانیا كات 8 ی‌ شه‌و
مۆنتنیگرۆ – ئه‌یسله‌ندا كات 8 ی‌ شه‌و
هۆڵه‌ندا – هه‌نگاریا كات 10:45 ی‌ شه‌و
سوێد – سلۆڤاكیا كات 10:45 ی‌ شه‌و
ئه‌ڵمانیا – بۆسنه‌ كات 10:45 ی‌ شه‌و
ئه‌لبانیا – چیك كات 10:45 ی‌ شه‌و



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP