هەرێم نیوز
میدیا ئیسرائیلییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، ته‌قینه‌وه‌كان له قیساریا و حه‌یفا و كارمێل ڕویانداوه ئه‌وه‌ی سێ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كه له لوبنانه‌وه هه‌ڵدراون، چونه ناو ناوچه‌كانی گلیلۆت، قیساریا و ڕۆژئاوای جه‌لیل و كه‌نداوی حه‌یفا، یه‌كێك له‌و ناوچانه‌ش، شوێنی مانه‌وه‌ی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیله.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ئیسرائیل بڵاویان كرده‌وه كه فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان، له نزیك ماڵی بنیامین ناتانیاهۆ كه‌وته خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه زیانی گیانی و دارایی لێ كه‌وته‌وه.
ئەم بەیانیە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە لوبنانەوە گیراوەتە ناوچەی قیساریای باشووری گەورەشاری حەیفای ئیسرائیل کە ماڵی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی لێیە، بەپێی قسەی میدیاکان دوو فڕۆکەیان بە ئاسمانەوە بەردراونەتەوە و یەکێکیان خانوویێکی پێکاوە کە وەک باس دەکرێ ماڵی ناتانیاهۆیە.
سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه كردوه كه هه‌واڵی هێرشێكی بۆمبڕێژكراو هه‌بوه كه ماڵی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیلی كردۆته ئامانج له قیساریا، كه ده‌كه‌وێته كه‌ناری ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
لای خۆیه‌وه ڕۆژنامه‌ی یه‌دیعوت ئه‌هرۆنۆت بڵاویكرده‌وه، نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ڕه‌تیكردوه‌ته‌وه شوێنی نه‌ته‌نیاهۆ ئاشكرا بكات له كاتی ته‌قینه‌وه‌ی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه له قیساریا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ئه‌و بینایه‌ی كه له قیساریا به ئامانج گیراوه، شوێنی نیشته‌جێبونی تایبه‌تی نه‌ته‌نیاهۆیه".
بەڵام هێزە ئەمنیەکان ئەو ناوچەیەیان تەوق داوە و فڕۆکەی جەنگی بەئاسمانی شارەکەوەن، هێشتا زانیاریی پشتڕاستکراوە نیە لەسەر پێکانی سەداسەدی ئامانجەکەی هاوێژەرانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان.