دواین هەواڵ

ئابوری‌

 13/10/2024

فڕۆکەخانەی سلێمانی چەندین هەلی کار ڕادەگەیێنێت

هەرێم نیوز

فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند، هەلى کار  دەرەخسێنێت بۆ دامەزراندنى چەند فەرمانبەرێک بەشێوەى "گرێبەست" بۆ بەشەكانی گەیاندنى فڕۆکەوانى، بەشى خزمەتگوزارى زانیارى فڕۆکەوانىبەشى چاودێرى ئاسمانى و  نوسینگەى کەشناسى فڕۆکەوانىو هەروەها پێویستە سەرجەم داواکاران "ڕەگەزى نێر" بن و تەمەنى داواکار لە دایکبوى ساڵى 1995 کەمتر نەبێت.

فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەمڕۆ یەكشەممە, لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى هەلى کار دەرەخسێنێت بۆ دامەزراندنى چەند فەرمانبەرێک بەشێوەى "گرێبەست" و بەگوێرەی ئەو مەرج و بڕوانامە و پسپۆڕیانەى كە كاماژەی پێدراوە.  

لە راگەیاندراوەکەدا هاتوە، فڕۆکەخانەی سلێمانی پێویستی بەم پسپۆڕیانە هەیە: گەیاندنی فڕۆکەوانی، بەشى خزمەتگوزاریی زانیاریی فڕۆکەوانى، بەشى چاودێرى ئاسمانى، نووسینگەى کەشناسى فڕۆکەوانى.

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەكە، مەرجەكانی وەرگرتن بۆ بەشی "گەیاندنى فڕۆکەوانى" پێویستە هەڵگرى یەکێک لەو بڕوانامەكانی بەکالۆریوس لە ئەندازیارى گەیاندن، بەکالۆریوس ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپیوتەر، بەکالۆریوس ئەندازیارى کارەباى گشتى و لەگەڵیدا پێویستە داواکار ئاستى لێهاتووى زمانى ئینگلیزى (IELTS) (4.5) بێت یان هاوتاى (IELTS) وەک (TOEFL , IBT)  . 

هەروەها، مەرجەکانى وەرگرتنى داواکارى بۆ بەشى خزمەتگوزارى زانیارى فڕۆکەوانى، پێویستە هەڵگرى یەکێک لەو بڕوانامەكانی بەکالۆریوس لە زانستى بیرکارى، بەکالۆریوس لە زانستى کۆمپیوتەر (IT)،  بەکالۆریوس لە زانستى جیۆلۆجى، بەکالۆریوس لە ئەندازیارى ڕوپێوى، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە داواکار ئاستى لێهاتوى زمانى ئینگلیزى (IELTS) (4.5) بێت یان هاوتاى (IELTS) وەک (TOEFL , IBT) .

مەرجەکانى وەرگرتنى داواکارى بۆ بەشى چاودێرى: پێویستە هەڵگرى یەکێک لەو بڕوانامەكانی بەکالۆریوس لە زانستى کۆمپیوتەر (IT)، بەکالۆریوس لە زانستى بیرکارى، بەکالۆریوس لە زمانى ئینگلیزى (تەنها بۆ دەرچوانى ئامادەیی زانستى) هەروەها پێویستە داواکار ئاستى لێهاتووى زمانى ئینگلیزى (IELTS) (5) بێت یان هاوتاکەى (IELTS) وەک (TOEFL , IBT) . 

 فڕۆکەخانەی سلێمانی مەرج و ڕێنماییەکانی لە بەستەرێکی ئەلیکترۆنیدا هاوپێچ کردووە و داواکار دەتوانێت لە ڕێگەیەوە داواکاریی دامەزراند پێشکەش بکات. 

ئەوەش هاتوە،  پڕکردنەوەى فۆڕم لە ڕێگەى ئەم لینکەوە دەبێت دوا مۆڵەت 15ی مانگی داهاتوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP