دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 6 رۆژ پێش ئێستا

ڕەزامەندی لەسەر کارکردنی پزیشکانی ددان و دەرمانساز بەشێوەی خۆبەخش درا

هەرێم نیوز 

حكومەتی هەرێمی كورستان بە نوسراوێكی فەرمی ڕەزامەندی لەسەر کارکردنی پزیشکانی ددان و دەرمانسازدا تاكو بەشێوەی خۆبەخش بۆ ماوەیەی سێ ساڵ لە داموودەزگاکانی حکومەتی هەرێم كاربكەن.

بەگوێرەی نوسراوێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ژمارە (13148)  كە واژۆی ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانیان لەسەرە و ڕۆژی 29ی (ئەیلول/9) ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی كردوە و تێیدا هاتوە، "کێشە و گرفتی دەرچوانی کۆلیژەکانی پزیشکی و دەرمانسازی لە زانکۆکانی هەرێم و دەرەوەی هەرێم بە مەرجێک دەرچونیان باوەڕپێکراو بێت و لە دوای ساڵی 2015شەوە دانەمەزرابن ڕەزامەندنی كاركردنیان وەك خۆبەخش بۆ دراوە".

ئاماژەی بەوەشكرد، "لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم، ڕەزامەندی لەسەر کارکردنی پزیشکانی ددان و دەرمانساز بەشێوەی خۆبەخش بۆ ماوەیەی سێ ساڵ لە داموودەزگاکانی حکومەتی هەرێم دەرچوە وەك مەشقكار كە ببێتە مایەی پلەبەندیان بۆ گۆڕینی ناونیشانیان".

بەگوێرەی نوسراوەكە، دوای تەواوکردنی ماوەی دیاریكراو مۆڵەتی کارکردنیان پێبدرێت لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و سەندیکای تایبەتمەند، بۆ ئەوەی بتوانن نۆڕینگە یاخود دەرمانخانەی تایبەت بەخۆیان هەبێت بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان.




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP