دواین هەواڵ

ئابوری‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

قائیمقامیەتی سلێمانی: کێشەی کەمی غاز و بەرزبونوەی نرخی نەما

هەرێم نیوز

لیژنە هاوبەشەکان ئامادەکاری تەواویان کردووەو لیژنەیەکی تایبەتیش چاودێری هێنان و دابەشکردن و نرخی غازی شل دەکات.

گۆران قادر- سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لیژنەیەکی تایبەتمان هەیە بۆ چاودێریکردنی هێنانی غازی شل بۆ ناو کارگەکان و دواتر لەڕێگەی بریکارەکانەوە فرۆشتنی بە هاوڵاتیان، لەگەڵ ئەو لیژنەیە کۆبوینەتەوەو بەرنامەو پلانی پێویستمان داناوە بۆئەوەی لە وەرزی سەرمادا کە خواست لەسەر غاز زیاتر دەبێت، کێشەی بڕی پێویست و نرخ دروست نەبێت، وەک چۆن لە ساڵانی رابردوودا نەمانهێشتووە لە سلێمانی قەیرانی غاز دروست بێت.

وتیشی: ئەو لیژنەیە رۆژانە لە کاتژمێر چوار بۆ هەشتی بەرەبەیان چاودێری کارگەکانی غاز دەکەن، دواتر چاودێری نرخ و دابەشکردنی ئەو بڕە غازە دەکەین بەسەر هاوڵاتیاندا، رێگە بەهیچ کەس و کارگەیەک نادرێت نرخ لەسەر هاوڵاتیان زیاد بکات.

داوا لە هاوڵاتیان کرا هەر کاتێک غازیان بە زیاتر لە نرخی فەرمی پێفرۆشرا پەیوەندی بە لیژنە هاوبەشەکانەوە بکەن 07708677777.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP