هەرێم نیوز
یارییه‌كانی یه‌كه‌م ڕۆژ و شه‌وی گه‌ڕی 2 ی یارییه‌كانی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق به‌ڕێوه‌چوون و ته‌واو بوون كه تیایاندا كلاسیكۆیه‌كی كوردستان له نێوان زاخۆی ده‌لال و نه‌ورۆزی شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو تیایدا هه‌ردوو یانه به یه‌كسانی یارییه‌كه‌یان به كۆتا هێنا له كاتێك دا له دێربییه‌كی به‌غدادی پایته‌خت دا زه‌ورا له كه‌رخی برده‌وه و نه‌فتیش له كهڕمهی برده‌وه، به‌ڵام بردنه‌وه گه‌وره‌كه‌ی شوڕته‌ی پاڵه‌وان له به‌رامبه‌ر یانه‌ی دیاله‌ی میوانداریكه‌ری دیارترین ئه‌نجامه‌كانی یه‌كه‌م ڕۆژی یارییه‌كان بوون.
له شه‌وی هه‌ینی دا كلاسیكۆیه‌كی تری كوردستان له نێوان دهۆك و پاسه‌وانانی قه‌ڵای هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت كه ئه‌ویش یه‌كێكی تر ده‌بێت له یارییه گه‌وره‌كانی هه‌فته‌كه.
ئه‌نجامی یارییه‌كانی پێنج شه‌ممه
دیاله 0 – شوڕته 6
كهڕمه 0 – نه‌فت 2
زاخۆ 1 – نه‌ورۆز 1
زه‌ورا 2 – كه‌رخ 1
لیستی یارییه‌كانی هه‌ینی
قووه جه‌ویه – مینا كات 5:30 ی عه‌سر
قاسم – كاره‌با كات 5:30 ی عه‌سر
دهۆك – هه‌ولێر كات 8 ی شه‌و
كه‌ربه‌لا – نه‌جه‌ف كات 8 ی شه‌و
لیستی یارییه‌كانی شه‌ممه
نه‌فتی میسان – نه‌فتی به‌سڕه كات 5:30 ی عه‌سر
ته‌ڵه‌به – حدود كات 8 ی شه‌و