هەرێم نیوز
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاند، هاوشێوه‌ی شه‌ڕی غه‌ززه له جیهاندا نه‌بینراوه و هه‌مو هێڵه‌كان و یاساكانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌شكێنرێن، دەشڵێت، لوبنان لە لێواری دۆزەخدایە و نابێت ببێتە غەززەی دووەم.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، هاوشێوه‌ی شه‌ڕی غه‌ززه له جیهاندا نه‌بینراوه و هه‌مو هێڵه‌كان و یاساكانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌شكێنرێن، وتیشی، "لە غەززە شاهیدی کابوسێکی بێکۆتایین کە دەتوانێت ئاگر لە ناوچەکە بەربدات".
دەشڵێت، "هیچ شتێک ناتوانێت پاساو بۆ کردەوەکانی حەماس و بارمتەگرتنەکە بهێنێتەوە و هیچ شتێک ناتوانێت پاساو بۆ سزادانی بەکۆمەڵی فەلەستینییەکان بهێنێت".
دوای ئەم قسانە ئامادەبووان چەپڵەیان بۆ ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لێدا.
هەروەها گۆتێرێس وتی: "هەرگیز وەک ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان خێرایی و قەبارەی کوشتن و وێرانکاری لە غەززەم نەبینیوە". "200 کارمەندی نەتەوە یەکگرتووەکان کە هەندێکیان لەگەڵ خێزانەکانیان لە غەززە کوژراون".
جەختیشیکردەوە، "پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ئاگربەستی دەستبەجێ کۆببێتەوە". ئازادکردنی بێ مەرجی بارمتەکان و سەرەتایەکی نەگەڕاوە بۆ دوو دەوڵەتی سەربەخۆی ئیسرائیل و فەلەستین”.