هەرێم نیوز
وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند، تەنها لە هێرشی بەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان 182 کەس کوژراون و زیاتر لە 727 کەسی دیکەش بریندار بوون.
بە پێی هەواڵی میدیاکانی لوبنان هێرشەکانی ئەمڕۆی ئیسرائیل ناوچە مەدەنی و قەرەباڵغەکانی کردۆتە ئامانج و هەزاران دانیشتووی باشوری لوبنانیش ئاوارە بوون و ناوچەکەیان بەجێ دەهێڵن.
هاوکات، عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، دژ بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان هاتە دەنگ و داوا دەکات کە هەوڵبدرێت بۆ ڕاگرتنی ئەو هرشانەی ئیسرائیل دەیکاتە سەر لوبنان.
سیستانی کە زۆ بەکەمی پەیامی سیاسی بڵاودەکاتەوە، سەرباری ناوبردنی هێرشەکان بە "بەربریەت" ،لە دژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان لە پەیامێکدا دەڵێت:" گەلی لوبنان تادێت بەرەو ڕووی دەستدرێژی دڕندانەی ئیسرائیل دەبێتەوە، کارێک بکەن کە بەشداربن لە کەمکردنەوەی ئازارەکانی لوبنانییەکان و کاریگەرەکانی هێرشەکان.