هەرێم نیوز
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی حیزبو..ڵڵا.
گالانت لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت: لە قۆناغی نوێی شەڕەکەدا دەرفەتی بەرچاومان لەبەردەستدایە، بەڵام مەترسی گەورەش هەیە. حیزبو..ڵڵا هەست بە فشار دەکات و کردەوە سەربازییە یەک لە دوای یەکەکانمان دژی ئەوان بەردەوام دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد: ئامانجمان دڵنیابوونە لە گەڕانەوەی سەلامەتی دانیشتوانی باکوری ئیسرائیل بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا حیزبو...ڵڵا باجی زیاتر دەدات.
کۆی گشتی ئەو کەسانەی لە زنجیرە تەقینەوەکانی پەیجەر و بێ وایەرەکان لە لوبنان کوژراون دەگاتە 37 کەس، دوو هەزار و 931 کەسیش بەهۆی ئەو تەقینەوەکانەوە بریندار بوون.
جێی ئاماژەیە، حە.سەن نەسر.وڵڵا ئەمینداری گشتی حیزبو..ڵڵای لوبنان لەبارەی تەقینەوەکانی ئەم دواییەی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی لوبنان وتارێکی پێشکەش کرد و وتی، ئیسرائیل لە بواری تەکنەلۆجیادا دەستێکی باڵای هەیە، چونکە ئەمریکا و ناتۆ و وڵاتانی پێشکەوتوو لەگەڵیانن.
دانیشی بەوەدا نا: گومانی تێدا نییە لە ڕووی ئاسایش و مرۆییەوە گورزێکی گەورەمان بەرکەوت. لە مێژووی لوبناندا بێ پێشینەیە.