هەرێم نیوز
حە.سەن نەسر.وڵڵا ئەمینداری گشتی حیزبو..ڵڵای لوبنان لەبارەی تەقینەوەکانی ئەم دواییەی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی لوبنان وتارێکی پێشکەش کرد و وتی، ئیسرائیل لە بواری تەکنەلۆجیادا دەستێکی باڵای هەیە، چونکە ئەمریکا و ناتۆ و وڵاتانی پێشکەوتوو لەگەڵیانن.
دانیشی بەوەدا نا: گومانی تێدا نییە لە ڕووی ئاسایش و مرۆییەوە گورزێکی گەورەمان بەرکەوت. لە مێژووی لوبناندا بێ پێشینەیە.
نەسروڵڵا دەڵێت: نەخۆشخانەكانی لوبنان توانای لەخۆگرتنی بریندارەكانیان نییە و ژمارەیەك لە بریندارەكانمان گواستۆتەوە بۆ دیمەشق و تاران.
هەروەها سوپاسی ئەو وڵاتانەی کرد هاوكارییان كردوون، لەنێویشیاندا عیراق و ئێران.
رۆژانی 17 و 18ـی ئەم مانگە هەزاران ئامێری پەیوەندیکردن لە بەیروت و چەند شوێنێک تەقینەوە. بەپێی دواین زانیارییەکان 37 کەس کوژران و زیاتر لە سێ هەزار کەس بریندارن.