دواین هەواڵ

جیهان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

کوژراوانی تەقینەوەکانی لوبنان گەیشتە 37 کەس

هەرێم نیوز

ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی تەقینەوەکانی لوبنان گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 37 کەس. هاوکات لەگەڵ وتارەکەی نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی گروپی چەکداریی حیزبو.ڵڵا، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر لوبنان.

وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە تەقینەوەی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن لە ڕۆژی چوارشەممەدا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 25 کەس.

بەگوێرەی ئەو 12 کەسەی ڕۆژی سێشەممە گیانیان لەدەستداوە، کۆی گشتی ئەو کەسانەی لە زنجیرە تەقینەوەکانی پەیجەر و بێ وایەرەکان کوژراون دەگاتە 37 کەس.

بە وتەی فیراس ئەبیەز، وەزیری تەندروستی لوبنان، دوو هەزار و 931 کەس بەهۆی ئەو تەقینەوەکانەوە بریندار بوون.

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، شەپۆلێکی نوێی هێرشەکانی بۆ سەر ئەو ئامانجانە دەستپێکردووە کە پەیوەندییان بە حیزبو.ڵڵای لوبنانەوە هەیە.  ڕاگەیاندنی ئەم هێرشانە هاوکات بوو لەگەڵ دەستپێکی وتارەکەی حە.سەن نەسرو..ڵڵا ئەمینداری گشتی حیزبو.ڵڵای لوبنان.

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامە کورتەکەیدا ڕایگەیاندووە کە ئامانج لە هێرشەکانیان "لاوازکردنی توانا و ژێرخانی تیر.ۆری.ستی" حیزبو.ڵڵای لوبنانە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP