دواین هەواڵ

کلتور‌

 18 کاتژمێر پێش ئێستا

میا تالێریکۆ لە یانزە مانگیدا بوو بە ئەکتەرێکی ناسراو

رەزا شـوان:
خونچەگـوڵی جـوان (میا تالـێریکـۆ)ی ئەمریکی، یەکـێکە لە ئەکتەرە ناوازە و دەگـمەنـەکانی جیهـان، کە لـە تەمـەنی 11 مـانگـیـدا، ئەستـێرەی هـونەریی هـەڵهـات و دەسـتی بە نـوانـدن کـرد و بە ملیـۆنـان کەسی هـێنایە پـێکەنـین و خـۆشی و شـادیی خـسـتە دڵـیانەوە و بـوو بە خۆشـەویـستی مـلیـۆنـان کەس.

ناوی تەواوی (میا کایتلین تالێریکۆ) یە. لە رۆژی 17/ سێپتەمەر/ 2008 لە (سانتا باربـرا) لە کالیفـۆرنیا لە ئەمریکا لەدایکـبووە. مـیا تالێریکۆ منداڵی یەکەمی خـێزانەکەیەتی. باوکی ناوی (کـریـس تالـێریـکۆ) یە، دایکـیشی ناوی (کلیر تالێریکۆ) یە، خوشکێکی هـەیە، ناوی (ئۆبری تالـێریکۆ) یە، دوو ساڵ لە خۆی منداڵـترە. میا تالـێریکۆ، لە ئـێستادا تەمەنی 15ساڵە. کچۆڵەیەکی نێـوجەوانی شـۆخ و شەنـگە. خوێنـدکاری قـوتابخـانەی ئامـادەییە.

نووسەری درامـای تەلەفـزیـۆنی (درو فـۆیـن) و بەرهـەمهـێـنەر درامـا (فـیـل پەیکەر) لە تەلەفـزیۆنی دیـزنی. لە ساڵی 2009 دا، دەستیان بە نووسین و بە دەرهـێنانی زنجیرەیەکی تەلەفـزیۆنی کۆميدی سەرکەوتووی سەرنجڕاکێش بۆ منداڵان و بۆ گەورەساڵان کرد. کە لە کەناڵی تەلەفزیۆنی دیزنی پێشکەشی بکەن. چـیرۆک و پلۆتی زنجیرەکە، لە دەوری خێزانێکی ئەمریکی مامناوندی دەسووڕێتەوە. لاسایی کردنەوەی ئەو خێزانە ئەمـریکـییە هەڵـبژاردەیەیە، کە چـۆن هەڵـسوکەوت، لەگەڵ لەدایکبوونی منـداڵی چـوارەمیان دەکەن، کە ناوی (چارلي) یە. زنجـیرە تەلەفـزیـۆنییەکەش بە ناوی (بەخـتێکی باش چارلی) یە. بۆ هـەڵـبژاردنی ئەو منـداڵەی کە رۆڵی پاڵەوانێـتی چـارلی دەبینـێـت. چەنـدین منـداڵیان تاقـیکـردەوە. لە دواییـدا (مـیا تالـێریکـۆ) ی تەمەن 11 مانگانیان هەڵـبژارد، کە رۆڵی چارلی لە زنجـیرەی (بەخـتـێکی باش چارلی) دا ببـینێـت. زنجیرەکە کۆمیدییەکە، پڕە لە پێکەنین و لە خۆشی بۆ منداڵان و گەورەساڵان. فیل پەیکەری داهـێنەر و ئامادەکەر و هاوبەشی بەرنامەکە، دەڵێت: دەربارەی مـیا تالـێریکـۆ، قـسەم لەگـەڵ دایکـیدا کـرد، بـۆ ئـەوەی بـزانـین چـیدەکـات و حەز و ئارەزووی لە چییە، تا ئەو زانیارییانە بخەینە ناو چیرۆکەکانمانەوە.
هـەریـەکە لە درود فـۆیـن و فـیـل پەیـکەر، لـە سـەرەتـادا دودڵ بـوون، لە هـەڵـبژاردنی تالـێریکـۆی یانـزە مانـگان، بە گومان بـوون کە بتـوانێـت، بە سەرکەوتوویی رۆڵی چارلی لە زنجیرەی (بەختێکی باش چارلی) دا ببینێت.

بەڵام گەورەترین سوپرایـز بۆ رۆڵی پاڵەوانێتی لە زنجـیرەی بەخـتێکی باش چـارلی، هەڵـبژاردنی تالـێریکـۆی ئەکـتەرە بچکـۆلە یانـزە مانگـییەکە بـوو. کە بە خـێرایی ئـەو دودڵی و گومـانەی لە دڵی نـووسـەر و بەرهەمهـێنەری زنجـیرەکە رەوانـدەوە. سـەلـمانـدی کە بـۆچـوونەکانیـان دەربـارەی توانـای نوانـدنی هەڵـەن. هـەروەکو ئـەوەی کە بـۆ نـوانـدن لەدایـک بـووبێـت. ئەو

لە تـیشکی گـڵـۆپ و بلاجکتـۆرەکان و رووناکـیی کامیراکان بێـزار نابـوو و لەگەڵیانـدا راهـات. تالـێریکـۆ زۆر سەرکەوتـووبوو لە نوانـدنی رۆڵەکەیـدا. تالـێریکۆ کاردانەوەی دەربـڕینەکانی و کۆمێـنتە سادەکانی، بە خـێرایی دڵی ملیـۆنان کەسیان بەدەستهـێـنا. بوو بە چارلی خـۆشـەویـست لە ئەمـریکادا.

لە ماوەی چوار ساڵدا، لە (2010ـ 2014) تێکڕا 97 ئەڵقە لە زنجیرەی بەخـتێکی باش چـارلی لە تەلەفـزیـۆنی دیـزنی پێـشکەش کرا، کە تالـێریکۆ پاڵەوانی سەرەکی زنجیرەکە بوو. لەو تەمەنە منداڵییەدا ناوبانگێکی زۆری دەرکرد. پیـرۆزبایی و دەستخۆشییان لێکـرد و ستایـشیان کرد. بە مـلیـۆنان هـەوادار و ئاشنای لە منـداڵان و گەورەساڵان، لە ئەمـریکادا بەدەسـتهـێـنا.

گرنگـترین رۆڵەکانی تالـێریکـۆ لە فـیلمەکانـدا:

تالـێریکـۆ لە چەنـدین فـیلـم و بەرنـامەی تەلەفـزیـۆنی بەنـاوبـانگـدا، رۆڵی سەرەکی گـێڕاوە. ئەمانە هەنـدێک لەو فـیلمانەن کە تالـێریکۆ رۆڵی پاڵەوانـێتی تێيانـدا هـەیە:

1ـ لە ساڵی 2011 دا، بۆ یەکەم جار لە فـیلمی سینەمایی (بەخـتێکی باش چارلی ـ کریسمسە) دا، رۆڵی پاڵەوانی بـیـنی. ژمارەیەکی پێـوانەی لە ناوبانگـدا بەدەستهـێنا.
2ـ لە ساڵی 2014 دا، تالێریکۆ بەشداریی لە ئەڵـقەکانی زنجـیرەی (داون تـری) دا کرد. لە رێکەی سەرکەوتنی ئەم ئەڵـقە تەلەفـزیـۆنییەوە، دیـزنی بازدانێکی بەرچاوی بەخـۆیەوە بـیـنی.
3ـ لە ساڵی 2015 دا، تالێریکۆ لە کورتە فـیلمـێکی ترسناکی سیننەمـاییـدا (لۆسـت داون) دا، رۆڵی (کاتـریـن) ی پاڵەوانی فـیلـمەکەی دەگـێڕا.
4ـ لە ساڵی 2017 دا، رۆلی (لاریـسا ماک ئادەمـز) ی لە کـورتە فـیلـمی (بیـرەوەی فـۆتـۆگـرافی) هـەیە.
5ـ لە ساڵی 2018 – 2022 لە زنجیرە درامای تەلەفـزیۆنی (مانی) دا، رۆڵی (بیگ رۆگ) هـەبـوو.
6ـ لە سـاڵی 2023 دا، لە زنجـیرە درامـای تەلەفـزیـۆنی (کـۆنـراد). رۆڵی (مـولی) بینـیوە. هـێندەی تـر ناوبـانگی دەرکـرد.
7ـ چەنـدین جـار، دیـمانەی تەلەفـزیـۆنییان لەگەڵ تالـێریکـۆدا کـردووە.

تا ئێستا چەنـدین رێـزلـێنان و خەڵاتیـان بە تالێریکۆ پێشکەش کردووە. تا ئێستا لەرێی کارەکـانیـیەوە، وەک ئەکـتەرێـک، زیـاتر لە 2 مـلیـۆن دۆلاری بەدەسـتهـێـناوە. ئـەم پارەیەش بۆ منـداڵـێک لەو تەمـەنەدا کـەم نیـیە.
تالێریکۆ، پلانی هـەیە بۆ بەردەوام بوون لە نوانـدنـدا. حەزدەکات رۆڵی پاڵەوانیێتی لە فـیلـم دا ببینێـت. میـا تالـێریکـۆ لە ئێستادا ئەکـتەرێکی منـداڵ نییە، بەڵکو ئەکـتەرێکی لاوە و ئەستێرەیەکی ناسراوی جیهـانی سینەمـایە. بەهـرەمەنـدێکی نـاوازەی ناسـراوە. بە ملیـۆنـان هـەواداری کارەکانی هـەیە. ئێستا خوێـنـدکاری قـوتـابخـانەی ئامـادەییـە.

گرنگـترین ئارەزووەکانی میا تالـێریکۆ:

تالـێریکۆ چەنـدین خولـیا و ئارەزووی دڵخـوازی خـۆی هـەیە، بە کورتی و بە چـڕی:

1ـ هـاوڕێیـەکی هـەمیـشەی پەرتـووکە و هـۆگـرێکی خـووگـرتـووی خـوێنـدنەوەیە.
2ـ ئارەزووی گوێگـرتن لە مـوزیک و گۆرانی دەکات. بەشداریی لە کـێبڕێی سەمـادا کـردووە. رۆژانە سـەیـری تەلەفـزیـۆن و فـيـلـم دەکـات.
3ـ زۆر حەزی لە گەشـتکـردن و گەڕانە. تا ئێستا گەشـتی بۆ چەنـد وڵاتـێک کـردووە.
4ـ حەزی لە مەلەوانییە و چێژێکی زۆریش، لە خلیسکانی سەر بەفەر و شەپۆلەکانی سەر دەریـا وەردەگـرێـت. زۆر حەزیـشی لە سـواریی پاسکـیـل هـەیە.
5ـ حەزێـکی زۆریـشی بـۆ وێنـەکـێـشان هـەیە.
6ـ رەنگی دڵخـوازی، رەنگی پەمـەییە. ئەکاونتی فـەرمی ئینستاگـرامە. دڵـسۆزترین و خۆشەویسترین هاوڕێشی (مالینا گریس) ە، کە کچە ئەکتەر و گۆرانیبێژێکی ناسراوە.
7ـ میـا تالـێریکـۆ، لە رێگەی ئەکاونتـێکەوە، لە تـۆڕە کـۆمـەڵایـەتییە سەرکـییەکانـدا،

بە شـێوەی ئۆنـلایـن چـالاکە.

پێشبیـنی ئەوە دەکـرێـت، کە میـا تالـێریکـۆ داهـاتـوویەکی باشـتر و ناوبانگـێکی زیـاتر بەدەسـتبهـێنـێـت. گەشتی هـونەریی میا تالـێریکـۆ، سەرچاوەی ئیلهـام بەخـشە بۆ ئەو هـونەرمەنـدە گەنجانەی، کە خوازیاری سەرکەتن و داهـێنان و داهـاتـوویەکی گەشـن.

(*) بۆ نووسینی ئەم بابەتە، سوودم لە چەنـدین سایتی ئینگـلیزی وەرگرتووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP