هەرێم نیوز
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئاراستەی جەنگ بەرەو باکووری وڵاتەکەمان دەگۆڕین و قۆناغێکی نوێی جەنگ دەستپێدەکەین.
یوۆڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئەمڕۆ هێزەکانی وڵاتەکەی بەسەرکردووەتەوە ڕایگەیاندووە، قۆناخێکی نوێی جەنگ دەستپێدەکەن و ئاراستەیان بەرەو باکووری وڵاتەکە دەگۆڕن.
لەلایەکی دیکەوە؛ ئەم هەواڵە وا لێکدەدرێتەوە کە ئیسرائیل ئاراستەکەی زیاتر بەرەو رووی حزبوڵڵا بگۆڕێت.